به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له دەزگای مرۆی مام ده‌كات
ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ١١ی ٢٠٢٠، به‌ڕێز ئاشتی ابراهیم محێ دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی بەوەکالەت له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی بەڕێز م.ئاراس ناسر به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان ، پێشوازیكرد له شاندێكی دەزگای مرۆی مام کە به‌مه‌به‌ستی دابین کردنی هەندێک پێداویستی پزیشکی بۆ سودمه‌ندان له سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان سەردانیان کردبوو. کە پێک هاتبوو لە ٩٨ ئامێری گەرمی پێوو ٥٠ ئامێری ئۆکسجین بۆ سەرجەم ماڵەکان و دایەنگەکان و پەیمانگاو سەنتەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌كانی دەزگای مرۆی مام ی به‌رز نرخاند و سوپاسی هاوکاریەکەیانی کرد.
|