• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان پڕۆگرامی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ خۆی‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌و خۆی‌ بۆ جێ به‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌و پلانی‌ زیاتر ئاماده‌ ده‌كات

هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان پڕۆگرامی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ خۆی‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌و خۆی‌ بۆ جێ به‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌و پلانی‌ زیاتر ئاماده‌ ده‌كات

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 2ی‌ 10ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ڕازاو میرزا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ وه‌كاله‌ت، هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان(هێڵی‌ 116)ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ تێستكردنی‌ پڕۆگرامی‌ نوێی‌ كاركردنی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ هیڵه‌كه‌ بوو كه‌ به‌هۆی‌ به‌سه‌رچوونی‌ ڤێرژنی‌ پڕۆگرامه‌كه‌ی‌ پێشووه‌وه‌ نۆژه‌نكرابوویه‌وه‌،‌و گوێگرتن له‌ به‌رپرس‌و ستافه‌كانی‌ هێڵی‌ 116 بوو له‌باره‌ی‌ پلان و به‌رنامه‌و كێشه‌كانی‌ تری‌ كاركردن.

له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێز ئیبراهیم ته‌یب،‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كرد كه‌ بابه‌تیانه‌و پیشه‌ییانه‌و یاساییانه‌ كاره‌كانی‌ خۆیان به‌ڕێده‌كه‌ن‌و وه‌ڵامی‌ منداڵان‌و كه‌س‌و كاریان ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ پێی‌ پڕه‌نسیپه‌كانی‌ كاركردن هاوكاریان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك پلان بۆ به‌هێزكردنی‌ كاره‌كانی‌ هێڵی‌ 116 گفتوگۆكران‌و چاره‌سه‌ری‌ گونجاویش بۆ كێشه‌كانی‌ خرایه‌ ڕوو، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیش به‌ڵێنی‌ هه‌موو پشتیوانی‌ و پشتگیرییه‌كی‌ بۆ دووپاتكردنه‌وه‌.


02/10/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.