پەیمانگای هانا بۆ شیاندنی کەمئەندامان، ساڵی نوێی خۆی بە چالاکیەوە دەست پێده‌كات
ڕۆژی سێشه‌ممه، 1ی 10ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌ردانی په‌یمانگای هانا بۆ شیاندنی كه‌مئه‌ندامانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز نازه‌نین عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاو توێژه‌رو مامۆستا‌و كارمهندو فێرخوازانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیكران.
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له ده‌ستپێكی پڕ له كار‌و چالاكی په‌یمانگاو سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كرد‌و هیوای خواست ئه‌مساڵ له ساڵه‌كانی ڕابردوو زیاتر به‌رهه‌م به كۆمه‌ڵگه پێشكه‌ش بكه‌ن و فێرخوازه‌كانیان زیاتر سه‌ركه‌وتووبن.
هه‌روه‌ك له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و شاندی هاوڕێیی به‌شه‌كانی جوانكاری و درومان و دارتاشی و كۆمیوتهرو ئیشی ده‌ستیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشییان له فێرخوازان كرد، و له به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌دا گوێیان له گرفت و كێشه‌ی په‌یمانگاو داواكاری به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایان و كارمه‌ندان گرت‌و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری پێدان.
|