• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌یمانگای‌ نابینایان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و پیرۆزبایی‌ ساڵیادی‌ دامه‌زراندنیان لێ ده‌كات

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 27ی‌ 11ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و م.موحه‌ممه‌د سه‌ید قادر، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌ و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان و یوسف موحه‌ممه‌د، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابیانایانی‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن و ستافه‌كانی‌ مامۆستاو خوێندكارانی‌ په‌یمانگاكه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ په‌یمانگاكه‌ی‌ لێكردن و هیوای‌ خواست له‌ ساڵی‌ ئاینده‌و ساڵانی‌ تریشدا باشتر خزمه‌تی‌ خۆی‌ به‌ خوێندكاره‌كانی‌ بكات.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ گوێی‌ له‌ شێوازی‌ وانه‌ خوێندن و چۆنیه‌تی‌ گه‌یاندنی‌ مادده‌ په‌روه‌رده‌یی‌ و زانستییه‌كان گرت و ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایان و كارمه‌ندانی‌ په‌یمانگا كرد، هه‌روه‌ك له‌ نزیكه‌وه‌ بۆچوونی‌ خوێندكارانی‌ له‌سه‌ر په‌یمانگاو خزمه‌ته‌كانی‌ بوو و ئاگاداری‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان بوو.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ڵێنی‌ هه‌موو هاوكاری و پشتیوانیه‌كی‌ به‌ په‌یمانگا دا له‌ پێناو باشتر هه‌ستان به‌ ئه‌ركه‌كانیان، له‌لای‌ خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێز م.مه‌ریوان له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگا سوپاسی‌ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و هاوڕێكانی‌ و پاڵپشتیانی‌ كرد له‌ په‌یمانگا.


27/11/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.