• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 19ی‌ 11ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان و به‌دواداچوون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان سه‌رنج سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه‌ پێشوازیكران.

له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌ كۆبوویه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ و سوپاسی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م ستافه‌كانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ به‌ ئه‌ركه‌كانی‌ سه‌رشانیان هه‌ڵده‌ستن و كاری‌ ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان و به‌ساڵاچووان، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر، سیاسه‌تی‌ وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن و گرنگیدان به‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ ڕوونكرده‌وه‌و جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ ڕابردوودا بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرس و كارمه‌ندان له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌ پێویسته‌ له‌ ساڵی‌ 2019شدا به‌ هه‌مان نه‌فه‌سه‌وه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ باشتر له‌سه‌ر پێی‌ خۆی‌ بوه‌ستێت.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێنمایی‌ به‌رپرسانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كرد له‌سه‌ر به‌رزركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌دای‌ كاریان و باشتر كاركردن به‌ سیستم و یاساو ڕێنماییه‌كان و كاركردن به‌ پلان و به‌رنامه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو نه‌هێشستنی‌ كه‌مترین كه‌لێن بۆ كه‌م و كورتی‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ گوێی‌ له‌ گیرو گرفته‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گرت و به‌ڵێنی‌ هه‌موو هاوكاری‌ و پاڵپشتیه‌كی‌ پێدان.


19/11/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.