• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ماڵەکانی‌ ساوایان و به‌ساڵاچووان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌


ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 19ی‌ 11ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ و م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان و سۆران سه‌عدی، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان سه‌ردانی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵانی‌ ساواو ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ كرد.

سه‌ره‌تا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و هاوڕێكانی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی‌ ماڵی‌ ساوایانی‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ ژیانی‌ منداڵانی‌ ساوا بوون و گوێیان له‌ به‌رپرس و كارمه‌ندانی‌ ماڵه‌كه‌ گرت له‌ چۆنیه‌تی‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌و ئه‌و كارو چالاكییانه‌ی‌ بۆ منداڵانی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌ به‌رانبه‌ر كاره‌كانیشیاندا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس و ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێز خاتوو چۆپی‌ عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ ماڵه‌كه‌ و ته‌واوی‌ كارمه‌ندان كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.

له‌ به‌شی‌ دووه‌می‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ یه‌ك یه‌ك به‌ساڵاچووانی‌ سودمه‌ند له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و ئاگاداری‌ ژیان و ڕۆژانه‌و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ بوو كه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌ساڵاچووان ده‌كرێت، له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ دڵسۆزانه‌شیاندا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێز به‌ناز كه‌ریم، به‌رپرسی‌ ماڵه‌كه‌و ته‌واوی‌ كارمه‌ندان كرد.


20/11/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.