• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ یاسایه‌ك

هه‌ردوو ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌، 13و 14ی‌ 11ی‌ 2018، له‌ شاری‌ هه‌ولێرو له‌ هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان ئه‌میر سڵیوه‌، ڕاوێژكاری‌ یاسایی‌ وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رێ وه‌زیری‌ كار،و به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و به‌ڕێزان نه‌جاح كه‌ریم، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ و موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرس و كارمه‌ندانی‌ په‌یوه‌ندیدار له‌ وه‌زاره‌تی‌ كار، وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ هاوكاری‌ هه‌ردوو ڕێكخراوی‌ یونسێف و ستێپ ۆرك چۆپێكی‌ بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌ران و داوه‌رو لێكۆڵه‌رانی‌ دادگاكانی‌ نه‌وجه‌وانان و ئه‌ندامانی‌ داواكاری‌ گشتی‌ له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌  به‌ناونیشانی‌ (ۆرك شۆپی‌ ڕاوێژكاری‌ یاسایی‌ سیستمی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ )به‌ڕێوه‌برد.

له‌ ۆرك چۆپه‌كه‌داو بۆماوه‌ی‌ دوو ڕۆژ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌ هونه‌ری‌ و زانستی‌ و یاساییه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ گفتوگۆكران و بۆچوونی‌ ئاماده‌بووانیشی‌ له‌سه‌ر وه‌رگیرا.

ئامانجی‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ بریتی بوو له‌ دابینكردنی‌ پشتیوانی‌ یاسایی‌ بۆ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كه‌ ئێسته‌دا به‌سودوه‌رگرتن له‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی‌ یاسایی‌‌و ڕێنماییه‌كی‌ تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵ زیاتره‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ كاره‌وه‌ به‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف و ڕێكخراوی‌ ستێپ چووه‌ته‌ بواری‌ جێ به‌جێكردنه‌وه‌و سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌زمونێك شاری‌ سلێمانی‌ هه‌ڵبژێردراو له‌ ئێسته‌دا به‌هۆی‌ سه‌ركه‌وتنییه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ كار كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ ته‌واوی‌ كوردستان بگرێته‌وه‌.

پپڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ به‌هه‌ر هۆكارێك خێزانه‌كانیا له‌ده‌ستده‌ده‌ن ڕوو له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان نه‌كه‌ن و له‌ خێزانی‌ خۆبه‌خشدا له‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ ته‌ندروستدا ژیان به‌رنه‌ سه‌ر.


15/11/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.