• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان یاداشتێكی‌ لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ واژۆ ده‌كات


ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 11ی‌ 11ی‌ 2018، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزانی‌ له‌ سلێمانی‌ یاداشتێكی‌ لێكتێگه‌یشتنیان واژۆكرد.

ناوه‌ڕۆكی‌ یاداشته‌كه‌ بریتییه‌ له‌ ڕێكخستنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و په‌یوه‌ندی‌ نێوان ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ و سه‌نته‌ری‌ ڕاوێژكاری‌ خێزانی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌.

به‌ندو بڕگه‌كانی‌ یاداشته‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاساو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان و ئامانجه‌كانی‌ هه‌ردوو دامه‌زراوه‌دایه‌ كه‌ خزمه‌تكردنی‌ زیاتری‌ ڕزگاربووانی‌ توندوتیژی‌ و سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوه‌.

یاداشته‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و به‌ڕێز عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و سۆران سه‌عید،به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان و شیلان عه‌لی‌، به‌رێوه‌به‌ری‌ ماڵی‌ داڵده‌دان و ڕائید هێمن عه‌بدولقادر، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ ڕاوێژكاری‌ خێزانی‌ واژۆكرا.

له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌  ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ كرد له‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كانیان به‌ دڵسۆزی‌ و هیوای‌ خواست یاداشته‌كه‌ باشتر په‌یوه‌ندی‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان ماڵی‌ داڵده‌دان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ ڕێكبخات و هه‌ردوولا باشتر خزمه‌تی‌ سودمه‌ندان بكه‌ن له‌ كچان و ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو داڵده‌دراو.



12/11/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.