• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌: په‌روه‌رده‌کردنى منداڵه‌كانمان له‌سه‌ر كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و خێرخوازی‌ زه‌مینه‌ی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ خێر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ گه‌له‌كه‌مان

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 30ی‌ 5ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان و مافناس هیوا ڕه‌حمان، سه‌رپه‌رشتیاری‌ هۆبه‌ی‌ به‌دواداچوون پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز م.تارا صاڵح‌و هاوڕێكانی‌ له‌ خوێندنگه‌ی‌ سرودی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ تازه‌.

سه‌ردانی‌ نوێنه‌ری‌ قوتابخانه‌ی‌ سرود بۆ گه‌یاندنی‌ ئه‌و هاوكارییه‌بوو كه‌ قوتابیانی‌ پۆلی‌ پێنجه‌می‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ وه‌ك لایه‌نێكی‌ كرداری‌ بۆ وانه‌یه‌كی‌ تیۆری‌ له‌سه‌ر كاری‌ خێرخوازی‌ هه‌ستابوون به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ خه‌رجی‌ خۆیان بۆ صندوقێك و پاشان به‌خشینی‌ به‌ ئه‌ژماری‌ كۆمه‌ك‌و هاوكاری‌ خێرخوازان بۆ خزمه‌تی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان و به‌ ساڵاچووان.

له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ له‌و پێشوازییه‌دا وتی‌: گرنگ نیه‌ چه‌ند ده‌به‌خشیت‌و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ ئه‌و منداڵه‌ جوانانه‌ به‌ درێژایی‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌ 250 دیناری‌ كۆیانكردووته‌وه‌ چه‌نده‌، ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاری‌ خێرخوازی‌ وه‌ك به‌هایه‌كی‌ باڵا بكه‌ینه‌ به‌شێك له‌ كه‌سایه‌تی‌ منداڵه‌كانمان و نه‌وه‌كانمانمانی‌ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ بكه‌ین.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ یه‌ك به‌ یه‌كی‌ ئه‌و منداڵانه‌ جوانانه‌و مامۆستاو ستافی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ كرد، هیوای‌ خواست نمونه‌یان زۆر بێت بۆ پێگه‌یاندنی‌ نه‌وه‌یه‌ك كه‌ وڵاتی‌ خۆش ده‌وێت‌و به‌خشنده‌یی‌‌و هاوكاری‌ و كاری‌ خۆبه‌شانه‌ به‌ به‌شێك له‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ده‌زانێت‌و ڕێز له‌و به‌ها باڵایه‌ ده‌گرێت.

ڕۆژی‌ 19ی‌ 5ی‌ 2019 له‌ ڕاگه‌یانراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌ژماری‌ هاوكاری‌ خێرخوازانی‌ به‌ هاووڵاتیانی‌ چاكه‌كار ناساند كه‌ ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌قی‌ ئاگادارییه‌كه‌یه‌:

(ئاگادارییەک بۆ خێرخوازان و چاکەکاران)

بسم الله الرحمن الرحیم
(وَتَعَاوَنُوا عَڵی‌ الْبِرِّ وَالتَّقْوَی‌ٰ ۖ وَڵا تَعَاوَنُوا عَڵی‌ الْإِپْمِ وَالْعُدْوَانِ)(المائده‌، ێ‌یه‌ 2)

(ئاگادارییەک بۆ خێرخوازان و چاکەکاران)

وەک بەشێک لە ئەرکی‌ چاکەکاری‌ کۆمەڵگەو خێرخوازان، لە ژێر ڕۆشنایی‌ ئایەتی‌ خوای‌ گەورە کە دەفەرموێت: (وَتَعَاوَنُوا عَڵی‌ الْبِرِّ وَالتَّقْوَی‌ٰ ۖ وَڵا تَعَاوَنُوا عَڵی‌ الْإِپْمِ وَالْعُدْوَانِ)، ئاگاداری‌ هاووڵاتیانی‌ خۆشەویست و چاکەکارو خێرۆمەندانی‌ سنوری‌ پارێزگاکەمان دەکەینەوە کە دەتوانن خێرو صەدەقەو زەکاتەکانتان ببەخشنە ئەژماری‌ (کۆمەک و هاوکاری‌ خێرخوازان) بۆ خزمەتی‌ ماڵەکانی‌ (منداڵان و بەساڵاچوان)ی‌ سلێمانی‌.

بۆ زانیاریی‌ خێرخوازان، بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ لە رێگەی‌ سیستمێکی‌ زۆر شایستەوە پێشوازی‌ لە هاوکارییەکانتان دەکات ئەویش بە دانانی‌ زەکات و صەدەقەو هاکارییەکانتان لە ئەژماری‌ (کۆمەک و هاوکاری‌ خێرخوازان)، کە بە ژمارە (7573) بۆ دینارو ژمارە (1730) بۆ دۆلاری‌ ئەمریکی‌ لە بانکی‌ (ئاڵای‌ هەرێم) تۆمارە، کە بانکەکە دەکەوێتە بەرانبەر پارکی‌ ئازادی‌.

بۆ زانیاری‌ زیاتر، خێرخوازانی‌ بەڕێز دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی‌ زانیاریی‌ زیاترو ڕێنماییان بۆ گەیاندنی‌ خێرو چاکەکانیان، خوای‌ گەورە بەرەکەت بخاتە ماڵی‌ ئێوەی‌ چاکەکار و خێرخوازی‌ کۆمەڵگەکەمانەوە.

ناونیشانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌:
سلێمانی‌: گردی‌ جۆگە، بەرانبەر نەخۆشخانەی‌ فێرکاری‌ سلێمانی‌، خوار ئامادەیی‌ هەڵکەوتی‌ کوڕان.
ژمارە تەلەفوون: 053,3230322 – 053,3230318
ناونیشانمان لە ئینتەرنێت: www.socialsuli.com.

ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌
١٩ی‌ ٥ی‌ ٢٠١٩



31/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.