• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕێز له‌ لێپرسراوی‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ بۆ نابینایان ده‌نێت

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 23ی‌ 5ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان یاریده‌ده‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شاره‌زایانی‌ دیوان و به‌رپرسی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ش و هۆبه‌كان و جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان، مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێزلێنان له‌ به‌ڕێز م.عوسمان حه‌مه‌كه‌ریم، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ بۆ نابینایان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ئامانجی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌، هه‌روه‌ك وتی‌: كاركردنی‌ به‌ڕێز م.عوسمان به‌وپه‌ڕی‌ چالاكی‌ و لێبڕانه‌وه‌و خزمه‌تكردنی‌ نابینایان به‌جۆرێك كه‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ كردووه‌ته‌ بنكه‌و ناوه‌ندێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ نابینایان و هیوا به‌خشین پێیان به‌ كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ جۆراو جۆرو فێركردنیان و سازدانی‌ مه‌راسیمی‌ جۆراو جۆر، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر له‌ به‌جێهێنانی‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ی‌ خول و ڕاهێنانه‌ له‌ بواری‌ كۆمپیتوته‌رو زمانی‌ برایل و ئینته‌رنێت، تا كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ جۆراو جۆری‌ ڕۆشنبیری‌.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تابلۆی‌ ڕێزلێنانی‌ پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز م.عوسمان كردو سوپاسی‌ كاره‌كانی‌ كرد، له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌ویشه‌وه‌ سوپاسی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ سه‌نته‌رو خۆبه‌خشانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌و هاوكارو پشتیوانانی‌ كرد و هیوای‌ خواست له‌ ئاینده‌دا باشتر كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن.


23/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.