• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
م.عومەر گوڵپی‌: بە خۆشحاڵیەوە ئاستی‌ پێشکەشکردنی‌ خزمەتگوزاری‌ له‌ دایه‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی‌ زۆر به‌رزو دڵخۆشكه‌ر

م.عومەر گوڵپی‌: بە خۆشحاڵیەوە ئاستی‌ پێشکەشکردنی‌ خزمەتگوزاری‌ له‌ دایه‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی‌ زۆر به‌رزو دڵخۆشكه‌ر

له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ ئه‌ڵقه‌ی‌ ڕۆژی‌ 14ی‌ 5ی‌ 2019ی‌ به‌رنامه‌ی‌ (شه‌قام)ی‌ ڕادیۆی‌ (نه‌وا)، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌ دایه‌نگه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند: بەهۆی‌ کاری‌ بەردەوام و گرتنەبەری‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست لە ئاستێکی‌ زۆر دڵخۆشکەردایە، سەبارەت بە بڕیاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بۆ پابەندکردنی‌ دایەنگەکان بە ماف و دەستەبەری‌ کۆمەڵایەتی‌ بۆ کارمەندانی‌ دایەنگە وتی‌: بڕیاری‌ پابه‌ندكردنی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ بڕی‌ 285 هه‌زار دینار وه‌ك كه‌مترین مووچه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ دایه‌نگه‌كان و دەستەبەری‌ کۆمەڵایەتی‌ بۆیان، بایه‌خی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و كارمه‌ندانەی‌ ئێمه‌ بڕیاره‌كه‌مان بۆ ده‌ركردوون ژنن و ژنیش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا به‌ ئاسانی‌ كاری‌ ده‌ست ناكه‌وێت و بەداخەوە زۆر جاریش ڕووبەری‌ پێشێلکاری‌ مافەکانی‌ دەبێتەوە کاتێک لە شوێنێک کار دەکات.

له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (2085)ی‌ ڕۆژی‌ 13ی‌ 5ی‌ 2019ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان تایبه‌ت به‌ پابه‌ندی‌ به‌ مافی‌ كارمه‌ندان و كرێكاران له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كاندا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ كچان‌و ژنانی‌ ئیشكه‌ردایه‌و هه‌وڵێكه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ ئیستیغلالكردن و خراپ سودوه‌رگرتن له‌ دۆخی‌ بێكاری‌ به‌تایبه‌ت له‌لای‌ ژنانی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.

سه‌باره‌ت به‌ میكانیزمی‌ چاودێری‌ دایه‌نگه‌كانیش، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌: سه‌ره‌تا مۆڵه‌تی‌ مانگێكمان داوه‌ به‌و دایه‌نگانه‌ی‌ كه‌ كارمه‌ندانیان له‌و بڕه‌ پاره‌ كه‌متریان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ كاركردنی‌ كارمه‌ندانیان بهێنن بۆ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌جۆرێك كه‌ ڕه‌چاوی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ كرابێت وه‌ك كه‌مترین بڕه‌ مووچه‌و كرێ، پاشان له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ و به‌دواداچوونه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن چاودێری‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ین و ڕێگه‌ به‌ سه‌رپێچی‌ ناده‌ین.

له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ پێشكه‌شكاری‌ به‌رنامه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاستی‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌ و ناحكومییه‌كان، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌: به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ده‌یڵێم له‌ ئێسته‌دا خزمه‌تگوزاری‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌ وناحكومییه‌كان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ئاستێكی‌ زۆر به‌رزدایه‌ و ئێمه‌ دڵنیایی‌ ده‌ده‌ینە هه‌موو لایه‌ك كه‌ ژینگه‌ی‌ دایه‌نگه‌كان شوێن‌و ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاوه‌ بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ کە لوتکەی‌ ئامانجی‌ دایەنگەیە، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ كاری‌ به‌رده‌وام و سه‌رپه‌رشتی‌ و كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ ڕاهێنان و هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌ركردنی‌ بڕیارو گرتنەبەری‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمان و سه‌ردان و سه‌رپه‌رشتی‌ به‌رده‌وامی‌ لیژنه‌كانمانەوە بووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چوارساڵی‌ ڕابردوودا.

هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ پێویسته‌ دایه‌نگه‌كان و كۆمپانیاكان ده‌سته‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ كارمه‌ندانیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت كارده‌كه‌ن كاتێك مه‌رجه‌ یاساییه‌كانیان تێدا هاته‌ دی‌‌و پێویستیان به‌ خانه‌نشینی‌ هه‌بوو له‌ كۆتایی‌ خزمه‌ت و ته‌مه‌ندا بتوانن وه‌ك كارمه‌ندی‌ كه‌رتی‌ گشتی‌ خانه‌نشین ببن.


14/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.