• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كاره‌بای‌ به‌رده‌وامی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 14ی‌ 5ی‌ 2019، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌رانی‌ ڕێكخراوی‌ کۆچی‌ نێودەوڵەتی‌ (IOM) و نوێنه‌رانی‌ به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و ژماره‌یه‌ك به‌ش و به‌رپرسی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش سەبارەت چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌بای‌ به‌رده‌وام بۆ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای‌ به‌خێرهێنانی‌ ئاماده‌بووان، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تیشكی‌ خسته‌سه‌ر كاره‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و ڕۆڵێان له‌ پاراستنی‌ ژناندا، له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی‌: له‌ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵدا ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ توانیویه‌تی‌ داڵده‌ی‌ (965) كچ و ژن بدات له‌وانه‌ی‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌بێ جیاوازی‌ نێوان ژنان و كچانی‌ خانه‌خوێ یان ئاواره‌و په‌نابه‌ر، هه‌روه‌ك پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌ ئاستێكی‌ به‌رزدا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

سه‌باره‌ت به‌ بوونی‌ كاره‌بای‌ به‌رده‌وامی‌ حكومی‌ له‌ ماڵی‌ داڵده‌دان به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌: به‌هۆی‌ مانه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ زیاتر له‌ 30 كچ و ژن و زیاتر له‌ 5 منداڵ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام  بوونی‌ كاره‌بای‌ به‌رده‌وام گرنگی‌ و بایه‌خی‌ زۆری‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت به‌هۆی‌ دۆخی‌ تایبه‌تی‌ ماڵه‌كه‌وه‌ ناتوانرێت ئامێری‌ گه‌رمكه‌ره‌وه‌ به‌ركاربهێنرێت له‌ زستانداو كێشه‌ی‌ وه‌ك پێویست نه‌بوونی‌ كاره‌باش له‌ هاوین و كه‌می‌ توانای‌ دابینكردنی‌ كاره‌بای‌ وه‌ك پێویست له‌ ڕێگه‌ی‌ موه‌لیده‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌یه‌كی‌ تێرو ته‌سه‌ل بۆ چۆنیه‌تی‌ جێ به‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ دابینكردنی‌ كاره‌بای‌ به‌رده‌وام له‌ماوی‌ دوومانگدا به‌ تێچووی‌ نزیكه‌ی‌ (70,000,000 - حه‌فتا ملیۆن دینار) دانرا كه‌تیایدا به‌ڕێزان له‌ ڕێكخراوی‌ (IOM) به‌شێكی‌ تێچووی‌ پڕۆژه‌كه‌ ئه‌گرنه‌ ئه‌ستۆو به‌ڕێز كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانیش به‌شێك‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ سلێمانیش ئاماده‌ن هاوكاری‌ پێویست پێشكه‌ش بكه‌ن.

ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون بریتیبوون له‌ به‌ڕێزان (دڵگیر غەفوور موحەممەد/ بەڕێوەبەری‌ ئەندازەی‌ پارێزگاو ئەبوبەکر کەمال موحەممەد/ ئەندازیار لە پارێزگا) وەک نوێنەری‌ بەڕێزان پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و شاندی‌ ڕێکخراوی‌ (IOM) کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (ئاسۆ کاکە حەمە موسی‌/ بەڕێوەبەری‌ نووسینگەی‌ سلێمانی‌ و رائد مشعل حمودات، به‌رپرسی‌ ئه‌ندازیاران له‌ نووسینگه‌ی‌ به‌غداو بەرزان ئیسماعیل حسین له‌ نوسینگه‌ی‌ هه‌ولێری‌ ڕێكخراوه‌كه‌) و بەرێزان (نوخشە ڕەسوڵ/ بەڕێوەبەری‌ کارگێڕی‌ دیوان، ئاراس ناصر/ بەرپرسی‌ بەشی‌ پارێزگاری‌ خێزان، سۆران سەعید/ بەرپرسی‌ بەشی‌ پلان، پرشنگ کەریم قادر/ بەرپرسی‌ پەیوەندییەکان، شیلان عەبدولڵا، بەرپرسی‌ ماڵی‌ داڵدەدانی‌ ژنانی‌ هەرەشەلێکراوی‌ سلێمانی‌).


14/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.