• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ ژماره‌ (4)ی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوو

له‌ دوو ڕۆژی‌ جیاوازدا، به‌ شه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆڕانی‌ ده‌روونناسی‌‌و كۆمه‌ڵناسی‌‌و تاوان، ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ دوو ڕۆژی‌ جیاوازدا، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌، ژماره‌ (4)ی‌ ساڵی‌ (2019)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌هۆی‌ زۆری‌ به‌رنامه‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، ڕۆژی‌ یه‌كه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 2ی‌ 5ی‌ 2019 به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان (د.دانیال سه‌عدی‌‌و د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر، پسپۆڕانی‌ پزیشكی‌ ده‌روونی‌‌و پڕۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر د.نه‌جات موحه‌ممه‌د فه‌ره‌ج، پسپۆڕی‌ كۆمه‌ڵناسی‌‌و پڕۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر د.نیان نامیق سابر، پسپۆڕی‌ ده‌روونی‌‌و هێمن عه‌بدولقادر، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ ڕاوێژكاری‌ خێزان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌‌و مامۆستا عه‌لی‌ جه‌عفه‌ر، پزیشكی‌ ده‌روونی‌) به‌شی‌ یه‌كه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ته‌وه‌ره‌كانی‌ بریتبوون له‌ ڕووداوو گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و جۆرو ژماره‌ی‌ تاوان و ئه‌ركی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ئێسته‌دا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ به‌شی‌ دووه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بێجگه‌ له‌ پیاچوونه‌وه‌ به‌ كۆنووسی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێشوو، چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ جیاجیای‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و كه‌مئه‌ندامان‌و كورته‌ باڵاكان گفتوگۆ كران.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ ئه‌ژماری‌ كۆمه‌ك و هاوكاری‌ خێرخوازان خرایه‌ به‌رباس‌و لێكۆڵینه‌وه‌و چه‌ند ڕێوشوێنێكی‌ پێویست پێشنیاركرا.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 12ی‌ 6ی‌ 2019 وه‌ك ڕۆژی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌(5) ده‌ست نیشانكرا.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ مانگانه‌یه‌و  تیایدا سه‌رجه‌م به‌رپرسانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ یاریده‌ده‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شاره‌زاكانی‌ دیوان‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان‌و هۆبه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كان تیایدا به‌شدار ده‌بن‌و تیایدا گفتوگۆی‌ سه‌رجه‌م پرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌كرێت‌و به‌ گفتوگۆو ڕاوێژ بڕیاری‌ پێویست له‌سه‌ر پرسه‌كان ده‌درێت.


11/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.