به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی: ڕاهێنان كارمه‌ندو ستافه‌كانی دایه‌نگه كارێكی ته‌واو گرنگه به ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی تواناكانی دایه‌نگه‌و ڕه‌خساندنی ژینگه‌ی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ
ڕۆژی سێشه‌ممه، 7ی 5ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان هیوا سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان‌و م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان و به‌سۆز تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌ی (دایك)ی حكومی سه‌ردانی دایه‌نگه‌ی (سان)ی ناحكومیان كرد‌و سه‌ره‌ڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دایه‌نگه له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا بڕوانامه‌ی به‌شداری له ڕاهێنانێكی تایبه‌تی دایه‌نگه‌ی به‌خشیه ستافه به‌شداربووه‌كان.
ئه‌و ڕاهێنانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شداربووانی بڕوانامه‌ی به‌شدارییان له‌سه‌ر وه‌رگرت بریتبوو له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه له ڕێگه‌ی یارییه‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌ڕێزان م.دیمه‌ن حه‌مه‌عه‌لی‌و شیلان صدیق، له ڕێكخراوی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رچ و دایه‌نگه‌ی سان كرابوویه‌وه.
له‌و بۆنه تایبه‌ته‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له ڕێكخراوی ناوبراو‌و دایه‌نگه‌ی سان كرد بۆ ئه‌و چالاكییه‌و باسی له بایه‌خی ڕاهێنان كرد له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ستافه‌كانی دایه‌نگه‌و گه‌شه‌كردنی توانای دایه‌نگه به ئاراسته‌ی ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ به‌تایبه‌ت به به‌كارهێنانی یاریی بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ.
له‌و سه‌ردانه‌دا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه (13) به‌شداربووی ئه‌و خوله‌و پاشان به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و هاوڕێكانی به‌ش‌و هۆڵه‌كانی دایه‌نگه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه.
|