• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ چه‌ندین به‌رهه‌می‌ نوێ‌و به‌ ژماره‌یه‌كی‌ زیاتره‌وه‌، په‌یمانگای‌ هانا پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ بۆ كارو به‌رهه‌می‌ سودمه‌نده‌كانی‌ ده‌كاته‌وه‌

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 2ی‌ 5ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و م.مه‌هدی‌ مه‌حمود، سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ناز حه‌مه‌ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاشتى ئیبراهیم، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى و نوعمان عه‌بدوڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزو شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی‌، سكرتێڕی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ میوان‌و به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، په‌یمانگای‌ هانا بۆ شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامان سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ كرده‌وه‌.

له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو ستافی‌ په‌یمانگای‌ هانا و پیرۆزبایی‌ و ده‌ستخۆشی‌ له‌ سودمه‌ندانی‌ په‌یمانگا كرد له‌ گه‌نجانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی‌ پێشانگاكه‌ و خستنه‌ڕووی‌ به‌رهه‌مه‌كانیان، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ منداڵان‌و گه‌نجانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت زۆر باش ده‌توانن به‌شێك بن له‌ پرۆسه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ وڵاتدا ئه‌گه‌ر هاتوو دامه‌زراوه‌كان‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌ هاوكاریان بكات، له‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌هێزكردنی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ وڵاته‌كه‌یاندا باشتر بێت.
 
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز م.نازه‌نین عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ هانا وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا سوپاسی‌ پشتگیرییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كردو ئاماژه‌شی‌ به‌و كه‌م و كورتیانه‌ كرد كه‌ له‌به‌رده‌م كاره‌كانیاندا كێشه‌و گرفتن، هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا تابلۆی‌ ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوو ده‌زگا كرد كه‌ هاوكارو پاڵپشتی‌ په‌یمانگاكه‌ بون، هه‌روها تابلۆی‌ ڕێزلێنان به‌ چوار مامۆستاو كارمه‌ند كرا كه‌ تا دوا كاتی‌ ده‌وام‌و خاخه‌نشین بوون خزمه‌تی‌ په‌یمانگاو سودمه‌نده‌كانیان كردووه‌.


02/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.