• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ ناوه‌ندی‌ نیشتیمانی‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ده‌كات

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 24ی‌ 4ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان پێشوازیكردن له‌ عیماد موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ڕێكخراوی‌ ناوه‌ندی‌ نیشتیمانی‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ كه‌ ڕێكخراوێكی‌ نێو خۆییه‌ كارده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و هوشیاری‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤه‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا ڕێكخراوه‌كه‌ سوپاس و ڕێزی‌ خۆیان پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كرد كه‌ هانده‌رو پاڵپشتی‌ كاره‌كانیانه‌و پشتیوانیان ده‌كات له‌ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كانیان.

له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌:" ئێمه‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانین سوپاسی‌ ئێوه‌ بكه‌ین كه‌ توانیوتانه‌ له‌ بوارێكی‌ گرنگدا كاربكه‌ن و به‌ چاودێری‌ دامه‌زراوه‌كانمان له‌ ڕووی‌ پاراستنی‌ مافی‌ مرۆڤه‌وه‌ هاوكارمان بن"، هه‌وره‌ك پاڵپشتی‌ خۆی‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ ڕێكخراوه‌كه‌یان دووپاتكرده‌وه‌.



24/04/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.