• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەرێوەبەری‌ گشتی‌: بەرنامەی‌ باشتر بەڕێوە دەبەین بۆ پێشخستنی‌ پەیمانگاکانی‌ ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 30ی‌ 4ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌و هیوا سه‌عید، سه‌رپه‌رشتیاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و هیوا ڕه‌حمان، سه‌رپه‌رشتیاری‌ هۆبه‌ی‌ به‌دواداچوون له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یمانگای‌ ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ بۆ سودمه‌ندانی‌ كرده‌وه‌.

له‌و چالاكییه‌دا، به‌ڕێز خاتوو كه‌ژاڵ عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ ئاوات‌و مامۆستاو توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كاره‌كانی‌ په‌یمانگایان بۆ ساڵی‌ 2018 - 2019 خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك تواناییه‌كانی‌ ستافه‌كانی‌ په‌یمانگاو پێویستییه‌كانیان بۆ باشتركردنی‌ ئه‌دا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خسته‌ڕوو، له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پاش بینینی‌ به‌رهه‌می‌ ده‌ستی‌ منداڵان و سودمه‌ندانی‌ په‌یمانگاو گوێبیستبوونی‌ چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ په‌یمانگا، ده‌ستخۆشی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو ستافه‌كانی‌ په‌یمانگا كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئاماده‌بووان ڕاگه‌یاند كه‌ به‌ پێی‌ به‌رنامه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ داهاتوودا كاری‌ ته‌واو ده‌كرێت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ باشتری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان له‌ڕووی‌ كارگێڕی‌ و دانانی‌ پڕۆگرامی‌ زانستی‌ ئاست به‌رزو ڕاهێنانی‌ زیاتر بۆ ستافه‌كان تا بتوانن له‌ ساڵی‌ داهاتوودا به‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ باشتره‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌ و له‌ ئاست چاوه‌ڕوانی‌ و خواستی‌ سودمه‌ندانیاندا بن له‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان.

په‌یمانگای‌ ئاوات یه‌كێك له‌ په‌یمانگاكانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانیه‌ له‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیماندا، و كارده‌كات بۆ ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ داون‌و ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ ڕووی‌ توانای‌ ژیریی‌‌و هزرییه‌وه‌ پێویستیان به‌ پاڵپشتی‌ هه‌یه‌.


30/04/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.