• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بە بەشداری‌ ژمارەیەک دامەزراوە، بەدواداچوون بۆ کێشەی‌ ئاڵۆزی‌ خێزانێک دەکرێت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 6ی‌ 5ی‌ 2019، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان د.سه‌یوان نوێنه‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌‌و كاك عه‌لی‌، نوێنه‌ری‌ به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و ڕائد هه‌رێز، نوێنه‌ری‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ كێشه‌ی‌ خێزانێكی‌ فره‌ ڕه‌هه‌ندی‌ گرفت‌و كێشه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوابه‌دوای‌ ژماره‌یه‌ك به‌ دواداچوون هات كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌ جیاجیاكانی‌ دامه‌زراوه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌و ماڵه‌ ئه‌نجامدرابوو و هه‌روه‌ها گرتنه‌ری‌ ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێن به‌مه‌به‌ستی‌ فریاكه‌وتنی‌ سه‌ره‌تایی‌ بۆ كه‌یسه‌ زۆر پێویسته‌كان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ ئاماده‌بووان و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كان‌و تیم‌و ستافه‌كان كرد كه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی‌ گه‌وره‌و گرنگیان ئه‌نجامداوه‌، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ماهه‌نگیانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن تا چاره‌سه‌ره‌ی‌ كۆتایی‌ بۆ كێشه‌ی‌ ئه‌و خێزانه‌ كه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ كێشه‌ی‌ به‌ساڵاچوون و نه‌خۆشی‌ ده‌روونی‌ و ژیریی‌ و جه‌سته‌یی‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ دانانی‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست بۆ هه‌نگاوه‌كانی‌ چاره‌سه‌ری‌ گه‌یشته‌ كۆتایی‌.


06/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.