• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ لە شاندێکی‌ کۆمپانیای‌ قەیوان دەکات‌و سوپاسی‌ پشتیوانیه‌كانیان ده‌كات

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 7ی‌ 5ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌ت له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان‌و ڕێزان گورون، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ژمێریاری‌، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ كۆمپانیای‌ قه‌یوان كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان كاك ئه‌له‌ند، به‌رپرسی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ كۆمپانیاو سۆزان عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ كاری‌ خێرخوازی‌ له‌ كۆمپانیای‌ مایه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیای‌ قه‌یوان.

سه‌ردانی‌ شاندی‌ كۆمپانیای‌ قه‌یوان به‌مه‌به‌ستی‌ پشتیوانیكردنی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو به‌تایبه‌ت ماڵه‌كانی‌ به‌ساڵاچووان و منداڵان له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌ژماری‌ هاوكاری‌ خێرخوازان سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.

له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ خاوه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ قه‌یوان كرد كه‌ هاوكارو پاڵپشتی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، و هیوای‌ خواست نمونه‌یان زۆربێت، و هه‌روه‌ك ئومێده‌واربوو سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌داران و كه‌سایه‌تییه‌كان و كۆمپانیاكان ئه‌ركی‌ خۆیان به‌رانبه‌ر دامه‌رزاوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌جێبهێنن بۆ داپۆشین‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌لێنه‌ی‌ له‌ بودجه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ زۆر وڵاتی‌ دونیا به‌شێكی‌ گه‌وره‌ی‌ بودجه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پشت ده‌به‌ستێت به‌و پشتیوانیه‌ خێرخوازییه‌ی‌ كه‌ كه‌سایه‌تی‌‌و كۆمپانیاو خێرخوازان پێشكه‌شی‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌ژماری‌ هاوكاری‌ خێرخوازان حسابێكی‌ خێرخوازییه‌ كه‌ پێشوازی‌ له‌ هاوكاری‌ دارایی‌ خێرخوازان ده‌كات‌و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر باش خزمه‌ت به‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان و سودمه‌ندانیان ده‌كات له‌و بوارانه‌ی‌ كه‌ بودجه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كورتهێنانی‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش هاوشێوه‌ی‌ وڵاتانی‌ دونیا كه‌ خێرخوازان له‌م بواره‌دا ڕۆلێان هه‌یه‌.


07/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.