له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، سێكته‌ری پاراستنی منداڵ له ئاستی پارێزگای سلێمانی كۆبوویه‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه، 27ی 5ی 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، سێكته‌ری پاراستنی منداڵ له ئاستی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
له كۆبوونه‌وه‌كانی بواری پاراستنی منداڵ له پارێزگای سلێمانی گفتوگۆی كێشه‌كانی منداڵان ده‌كرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌یس و كێشانه‌ی دێنه به‌رده‌ستی تیمه‌كانی دامه‌زراوه‌و ڕێكخراوه جیاجیاكانی بواری كاركردن بۆ منداڵ گفتوگۆ ده‌كرێن و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌ندامانی سێكته‌ری پاراستنی منداڵ پێكهاتوون له ڕێكخراوه نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له بواری پاراستنی منداڵ‌و به سه‌رپه‌رشتی به‌شی پارێزگاری خێزان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن هه‌ماهه‌نگی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و مانگانه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
|