• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ زاد بۆ هاوكاری‌ نه‌خۆشانی‌ هه‌ژار ده‌كات

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 22ی‌ 5ی‌ 2019، به‌ڕێزم م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزن ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و شه‌وبۆ حه‌مه‌ئه‌مین، شاره‌زای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان و ڕێبوار ڕه‌سوڵ، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاساو هیوای‌ ڕه‌حمان، سه‌رپه‌رشتیاری‌ هۆبه‌ی‌ به‌دواداچوون پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ ڕێكخراوی‌ زاد كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان د.ماكوان جه‌میل، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوو به‌ڕێزان لقمان عه‌بدوڵ‌‌و ڕزگار فاتیح، ئه‌نداوانی‌ ستافی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ڕێكخراو.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ زاد بریتبوو له‌ خۆناساندنی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ و به‌ستنی‌ په‌یوه‌ندی‌ دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌مانه‌نگی‌ له‌ پێناو باشتر خزمه‌تكردنی‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌ نه‌خۆشه‌ هه‌ژارانه‌ی‌ پێویستیان به‌ هاوكاری‌ و پشتیوانی‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ك كاركردن بۆ هه‌ڵمه‌تی‌ هوشیاری‌ و كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ جۆراو جۆر له‌ بواری‌ خۆپاراستنی‌ ته‌ندروستی‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هوشیاری‌ شارستانی‌ و پاراستنی‌ منداڵان و ژنان به‌شێكی‌ تری‌ دیدارو ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ بوو.

له‌ باره‌ی‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌كه‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رو ڕێكخه‌رو سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و پزیشكه‌ خۆبه‌خش و خێرخوازه‌كان كرد كه‌ هه‌ستاون به‌ دروستكردنی‌ ڕێكخراوێك كه‌ له‌ ئێسته‌دا ده‌توانێت خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌ هه‌ژارانی‌ نه‌خۆش بكات له‌ كوردستان، ئه‌وه‌شی‌ به‌وه‌ لێكدایه‌وه‌ كه‌ ڕێكخستنی‌ كاری‌ خێرخوازی‌ و كۆبوونه‌وه‌ی‌ چاكه‌كاران له‌سه‌ر خزمه‌تكردن و چاكه‌ی‌ گشتی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌یشتنی‌ هاوكارییه‌كان به‌ هه‌ژاره‌كان به‌جۆرێك كه‌ له‌گه‌ڵ شكۆی‌ مرۆڤبوونی‌ مرۆڤدا بگونجێت و هیچ كه‌س ناچار نه‌بێت به‌هۆی‌ هه‌ژارییه‌وه‌ له‌ دۆخێكدا ببینرێت كه‌ ویژدانی‌ هه‌موومان ئازار ده‌دات.

له‌باره‌ی‌ كاری‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و هاوكاریشه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماده‌یی‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پیشاندا بۆ ئه‌وپه‌ڕی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و هاوكاری‌، هه‌روه‌ك سوپاسیكردن كه‌ دڵسۆزانه‌ پێشوازییان له‌و نه‌خۆشه‌ هه‌ژارانه‌ كردووه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕوویان كراوه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ری‌ پێویستیان بۆ كردووه‌.

له‌لای‌ خۆشانیه‌وه‌ شاندی‌ ڕێكخراوی‌ زاد سوپاسی‌ پێشوازی‌ گه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیان كرد، هه‌روه‌ك به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌  كاری‌ گرنگ و پڕ بایه‌خی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیان ڕوانی‌.

ڕێكخراوی‌ زاد ڕێكخراوێكی‌ مرۆڤدۆستانه‌یه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی‌ كۆمه‌ڵێك پزیشكی‌ ناسراوو به‌ ئه‌زموونی‌ كوردستانه‌وه‌ دامه‌زراوه‌و له‌ ماوه‌ی‌ شه‌شه‌ مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵد توانیویانه‌ زیاتر له‌ 100 نه‌شته‌رگه‌ی‌ گه‌وره‌ بۆ نه‌خۆشانی‌ هه‌ژار له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان ئه‌نجامبده‌ن.


22/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.