• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ مۆڵەتی‌ کارکردن لە دایەنگەیەک وەردەگرێتەوە

بە پێی‌ فەرمانگی‌ کارگێڕی‌، ژمارە(٢٢٣٣) کە لە بەرواری‌ (٢١ی‌ ٥ی‌ ٢٠١٩) دەرچووە، بەشی‌ دایەنگەکان لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ مۆڵه‌تی‌ كاركردنی‌ دایه‌نگه‌ی‌ (سه‌ندرێلا)ی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ شوێنی‌ كاركردنی‌ دایه‌نگه‌كه‌ی‌.

به‌ ئاماژه‌دان به‌ بڕگه‌ی‌ (1) له‌ مادده‌ی‌ (13)ی‌ سیستمی‌ دایه‌نگه‌كان، ژماره‌ (7) له‌ ساڵی‌ (2013)، له‌ ناوه‌ڕۆكی‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ كاركردنی‌ دایه‌نگه‌ی‌ (سه‌ندرێلا)ی‌ ناحكومی‌ به‌ناوی‌ هاووڵاتی‌ (سۆنیا عومه‌ر فه‌تاح) كه‌ به‌ ژماره‌ مۆڵه‌تی‌ (34) له‌ به‌رواری‌ (4ی‌ 2ی‌ 2014) له‌ گه‌ڕه‌كی‌ (ئاشتی‌) كاریده‌كرد ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ شوێنی‌ كاركردنی‌ دایه‌نگه‌كه‌ی‌.

هه‌ر له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بڕیاریداوه‌ به‌ ڕاگرتنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌ كه‌ به‌ناوی‌ هاووڵاتی‌ (سۆنیا عومه‌ر فه‌تاح) پێشكه‌شی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان كراوه‌ بۆ كاركردن له‌ گه‌ڕه‌كی‌ (ئه‌ندازیاران) به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رواری‌ (15ی‌ 11ی‌ 2018)ه‌وه‌ ناوبراو سه‌ردانی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ نه‌كردووه‌ بۆ ته‌واو كردنی‌ مامه‌ڵه‌كه‌ی‌.

به‌ پێی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ فه‌رمانه‌كه‌، هیچ دایه‌نگه‌یه‌ك له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ناوی‌ (سه‌ندرێلا) به‌ناوی‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌وه‌ كه‌ ناوی‌ هاتووه‌ مافی‌ كاركردنی‌ نیه‌.


23/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.