• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌: به‌ بایه‌خ‌و چالاكییه‌وه‌، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئۆتیزم به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 2ی‌ 4ی‌ 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ به‌شداری‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆلێجی‌ په‌رستاری‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌‌و گۆشه‌ی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ (منداڵپارێز)‌و (ده‌نگی‌ ئۆتیزم)و (شین بۆ ئۆتیزم)‌و ژماره‌یه‌ك له‌ دایك‌و باوكی‌ منداڵی‌ ئۆتیزم، ڕۆژی‌ جیهانی‌ هوشیاری‌ ئۆتیزم له‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و بۆنه‌ تایبه‌ته‌دا، سه‌ره‌تا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ بری‌ به‌ڕێز كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر گرنگترینی‌ ئه‌و كارانه‌ی‌ بۆ ئۆتیزم ده‌كرێت له‌ سلێمانی‌.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌ :" خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینم پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ بوونی‌ سه‌نته‌رێكی‌ پێششكه‌وتووی‌ ئۆتیزم له‌ ڕووی‌ بیناو ستافه‌وه‌ پێشه‌نگه‌ له‌ خزمه‌تی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم".

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ساڵی‌ 2018ه‌وه‌ تا ساڵی‌ 2019 هاتوونه‌ته‌دی‌ له‌م بواره‌دا، ئه‌ویش بریتبوو له‌ ته‌واوكردنی‌ بینای‌ ئۆتیزم به‌ ڕووبه‌ری‌ نزیكه‌ی‌ چوار هه‌زار مه‌تر دوجاو، دامه‌زراندنی‌ 30 ستافی‌ به‌ توانا له‌سه‌ر حسابی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بۆ سه‌نته‌ره‌كه‌، به‌مجۆره‌ توانای‌ سه‌نته‌ره‌ له‌ 11 منداڵی‌ ساڵی‌ پاره‌وه‌ بۆ 70 منداڵی‌ ئه‌مساڵ، كه‌ به‌رنامه‌ هه‌یه‌ له‌ دوو مانگی‌ ئاینده‌دا ئه‌و ژماره‌یه‌ بگاته‌ 100 منداڵ.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ هه‌ر ئه‌مساڵ هه‌ڵمه‌تێكی‌ هوشیاری‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ بڵاوكراوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و له‌به‌رنامه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیشدایه‌ كه‌ 200 دایك‌و باوكی‌ منداڵی‌ ئۆتیزم له‌ هاوینی‌ ئه‌مساڵ بۆ دوو ڕۆژه‌و شه‌ش سه‌عات ڕاهێنان به‌ڕێوه‌ بچێت.

سه‌ره‌ڕای‌ خستنه‌ڕووی‌ ده‌ستكه‌وته‌كان، به‌ڵام به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، ئه‌وه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و كاره‌ باشانه‌ی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگاكه‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌ڵام كاره‌كان هێشتا له‌ ئاست خواستی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیاندا نین‌و ناتوانێت له‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌میان بێت له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و قه‌زاكانی‌ ده‌وروبه‌ری‌، هه‌ربۆیه‌ بوونی‌ سه‌نته‌ری‌ ترو ستافی‌ تر به‌ پێویست زانی‌‌و هیوای‌ خواست پاش نه‌مانی‌ شه‌ڕی‌ داعش‌و باشبوونی‌ دۆخی‌ دارایی‌، كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت باشتر به‌ده‌م خواستی‌ هاووڵاتیانه‌وه‌ بێت، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیدا ئه‌وه‌ی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتیاندا بێت بۆ خزمه‌تی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیان كه‌مته‌رخه‌می‌ نه‌كه‌ن.

هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێز كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كرد بۆ پشتیوانیه‌كانی‌ بۆ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ ئاماده‌بوون‌و پاڵپشتی‌ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردو ده‌ستخۆشی‌ له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ منداڵپارێزو ده‌نگی‌ ئۆتیزم‌و كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئۆتیزم‌و ڕێكخراوی‌ شین كرد بۆ كاركردنیان بۆ منداڵانی‌ ئۆتیزم، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی‌ تایبه‌تی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌رپرس‌و ستافه‌كانی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم كرد له‌ سلێمانی‌‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ به‌و كاره‌ گرنگه‌ هه‌ستان.

پاشان هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان كاك ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وتارێكی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وتاره‌كه‌یدا پاڵپشتی‌ خۆی‌‌و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی‌ بۆ منداڵان‌و خانه‌واده‌كانی‌ ئۆتیزم دووپاتكرده‌وه‌.

پاشان هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان د.ژیان،  ڕاگری‌ كۆلێجی‌ په‌رستاری‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌‌و د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی‌، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌ت له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌‌و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ خۆبه‌خشانه‌ی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌ و به‌ڕێز هاوبیر، به‌رپرسی‌ گۆشه‌ی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ وته‌یان پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كانیاندا باسیان له‌ ئۆتیزم‌و كێشه‌ی‌ خانه‌واده‌كان‌و ئه‌ركی‌ حكومه‌ت‌و هاووڵاتیان كرد به‌ رانبه‌ر منداڵانی‌ ئۆتیزم.

له‌ به‌شی‌ دووه‌می‌ به‌رنامه‌كه‌دا، گفتوگۆیه‌كی‌ زانستی‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تیایدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.ڕه‌حمان عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمی‌ حكومی‌‌و د.فه‌همی‌، پسپۆڕی‌ ده‌روونی‌‌و د.چێنەر عومەر، پزیشكی‌ تایبه‌ت به‌ منداڵان‌و د.ئاوایی‌، مامۆستا له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ وته‌و سیمیناری‌ خۆیان له‌ ڕوانگه‌ی‌ پسپۆڕییه‌كانی‌ خۆیانه‌وه‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.

هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا، له‌لایه‌ن خوێندكارانی‌ به‌شی‌ په‌رستاری‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌‌و ستافه‌كانی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ تر ئه‌نجامدران، هاوكات به‌ڕێز م.هاوڕێ باوكی‌ منداڵێكی‌ ئۆتیزم، به‌ناوی‌ دایك و باوكی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم له‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمی‌ سلێمانی‌ سوپاسنامه‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم‌و ستافی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم كرد.

ڕۆژی‌ 2ی‌ 4، ڕۆژێكی‌ جیهانییه‌ تایبه‌ت به‌ هوشیاری‌ ئۆتیزم، بۆ زانیاری‌ زیاتر له‌ سه‌ر ئۆتیزم، له‌ به‌شی‌ وتاری‌ سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان ده‌توانن زانیاریی‌ زیاتر وه‌رگرن.


02/04/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.