• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ نۆژه‌نكردنوه‌و په‌ره‌پێدانی‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 24ی‌ 3ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان به‌ختیار عه‌لی‌ غه‌ریب، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاریی‌‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون، پڕۆژه‌ی‌ نرۆژه‌نكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی‌ بینای‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

به‌ پێی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاوه‌ هاوكاری‌ ده‌كرێت، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری‌ 180 مه‌تر دووجا ژماره‌یه‌ك پۆل‌و هۆڵ بۆ په‌یماگا به‌ پێداویستییه‌كانیه‌وه‌ بۆ په‌یمانگای‌ هیوای‌ دروست ده‌كرێت.

له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ بینی‌‌و ئامۆژگاری‌ ئه‌ندازیارو كۆمپانیای‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ كرد كه‌ به‌ وردی‌ و كوالێتی‌ كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن‌و له‌ كاتی‌ خۆیدا پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ په‌یمانگاشی‌ ئاراسته‌كرد كه‌ به‌ وردی‌ ئاگاداری‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕۆژه‌كه‌بن به‌ جۆرێك نه‌بێته‌ ڕێگر بۆ پرۆسه‌ی‌ خوێندن‌و ته‌واوی‌ ڕێوشوێنه‌كانی‌ سه‌لامه‌تی‌ بۆ منداڵان بگرنه‌ به‌ر.


26/03/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.