• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (3)ی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 27ی‌ 3ی‌ 2019، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌ن له‌ یاریده‌دەری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و شاره‌زاكانی‌ دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و به‌رپرسی‌ به‌ش و هۆبه‌كان، ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌(3)ی‌ ساڵی‌ (2019)ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا سوپاسی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان‌و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان كرد كه‌ توانیان دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن‌و قه‌یران‌و گرفتی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌و دواكه‌وتنی‌ له‌ سێ ساڵی‌ ڕابردوودا نه‌بووه‌ هۆی‌ دواكه‌وتنیان له‌ ئه‌ركه‌كانیان، هه‌روه‌ها هیوای‌ خواست خه‌رجكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت ببێته‌ هۆی‌ پێشخستنی‌ زیاتری‌ دامه‌زراوه‌كان‌و باشتر ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كان و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای‌ پیاچوونه‌وه‌ به‌ كۆنووسی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێشووی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، ته‌وه‌ری‌ تایبه‌ت به‌ پرسه‌ كارگێڕی‌‌و یاسایی‌‌و كۆمه‌مه‌ڵایه‌تییه‌كان گفتوگۆكراو بۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ری‌ پێویست گه‌ڵاڵه‌ كراو ڕێوشوێن‌و به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ مانگێكی‌ داهاتووش دیاریكرا.

له‌ كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كات‌و ڕۆژی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتوو، ژماره‌ (4) له‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 25ی‌ 3ی‌ 2019 دیاریكرا.



27/03/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.