• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستافه‌كان ده‌كات

سه‌عات 3ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ، 26ی‌ 3ی‌ 2019، به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كاره‌كانیان، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و ڕه‌حمان عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ شه‌فتی‌ دووه‌می‌ ده‌وامی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی‌ له‌ ستاف‌و ڕاهێنه‌ره‌كان گرت‌و چاودێری‌ پرۆسه‌ی‌ ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ كرد.

هەر لە سەردانەکەیدا بەرێز بەڕێوەبەرى گشتى چاوی بە ژمارەیەک لە دایکان و باوکانى منداڵان کەوت و لە بارەى کارەکانى سەنتەرەکەو شێوازى ڕاهێنانەکان و ئاستى سودوەرگرتنیان پرسیارى لێکردن.

پاش ته‌واو كردنی‌ بینای‌ نوێی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌‌و زیادكردنی‌ ستافی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌، له‌ ئێسته‌دا توانای‌ ڕاهێنانی‌ منداڵان له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌دا به‌رزبووته‌وه‌ بۆ 60 منداڵ، پاش هه‌ڵسه‌نگاندی‌ به‌رنامه‌ی‌ ئێسته‌ی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ش، بڕیاروایه‌ منداڵی‌ زیاتر بۆ ڕاهێنان وه‌ربگیرێت.  


26/03/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.