به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ڕێكخراوی منداڵپارێز یاداشتێكی له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی ماڵه‌كانی منداڵان واژۆ ده‌كه‌ن
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 13ی 3ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونه‌ری‌و شه‌وبۆ حه‌مه‌ئه‌مین‌و نه‌رمین موحه‌ممه، شاره‌زایانی كۆمه‌ڵایه‌تی دیوان‌و ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان یاداشتێكی لێكتێگه‌یه‌شتنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی منداڵان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك نو‌عمان عه‌بدوڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ر له ڕێكخراوی منداڵپارێز واژۆكرد.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی منداڵپارێز ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی له بایه‌خی هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه نێوخۆی‌ی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه بۆ خزمه‌تی منداڵان، هه‌روه‌ك به بایه‌خه‌وه باسی له كار‌و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوی منداڵپارێز كرد.
یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه بریتیه له پشتیوانیه‌كی دارایی به بڕی نزیكه‌ی سی‌و حه‌وت ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی ماڵه‌كانی منداڵان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی به‌هۆی كه‌می ستافه‌وه دروست بوون.
|