بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی چەپک دەکات.
ڕۆژی سێشەممە ، 30ـی ئــابی/2023 ، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی چەپک کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان میران عبدوڵڵا لێپرسراوی بەشی مناڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی ڕێکخراو و بە یاوەری ئاڤان جمال ئەندامی بەشەکە.
لە دانیشتنێکدا جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردولا و کاری پێکەوەیی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە و بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت کاری ڕێکخراوەکانی لە پارێزگای سلێمانی بەگرنگ وەسف کردو هیوای خواست هەموان پێکەوە زیاتر بەدەم هاوڵاتیان و بەتایبەت هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بچن .
|