بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ڕیچ دەکات.
لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بیناو پڕۆژانەی لە ماوەی ڕابردودا ، بە مەبەستی خزمەت کردن، سپێردراوە بە ڕێکخراوەکان ، ڕۆژی چوارشەممە، 1ـی ئـاداری2023، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ، ئاراس ناصر، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، فەرەیدون عەزیز، لێپرسراوی یەکەی پاراستنی منداڵ، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی (ڕیچ) کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ،خاتوو منیرە عومەر، بەڕێوەبەری پڕۆگرام، هەردین عەزیز ، بەڕێوەبەری پڕۆژە.
لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی وەرگرتنەوەی بینای سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵان لە بازیان کرا کە لە چوارچێوەی گرێبەستێکداو بۆ ماوەی چوارساڵ بە ڕێکخراوی ڕیچ سپێردراوە، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ، پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و گرنگی بینای سەنتەرەکەی بۆ ئامادەبوان ڕوون کردەوە ،کە مەبەست خزمەت کردنە بە منداڵانی شارۆچکەی بازیان .
لە ئێستادا بینای سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵان لە بازیان ، بەناوی سەنتەری لیزا ، کە ڕێکخراوی ڕیچ سەرپەرشتی دەکات، خزمەت بە دانیشتوانی شارۆچکەی بازیان دەکات و بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە مانگی تەموزی ئەمساڵ دا ،لەئەگەری تازەنەکردنەوەی گرێبەستەکەدا ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەک سەنتەری چالاکی و پاراستنی منداڵان دەیخاتە خزمەت منداڵانی ناوچەکە.
|