لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی جل و پێڵاوو پێداویستیەکانی قوتابخانە بۆ ژمارەیەک منداڵی هەژار دابین دەکرێت.
دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە ، 13ـی ئەیلولـی2022 ، ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێکرد لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تیمەکانی بەشی پارێزگاری خێزان ژمارەیەک ماڵی کەمدەرامەت لە ناحیەی پیرەمەگرون بەسەرکرانەوە و جل و پێڵاو و پێداویستی قوتابخانە بۆ منداڵەکانیان دابین کراو ئەمەش بووە هۆی دڵخۆشی منداڵەکان و خانەوادەکانیان.
ئەوەێ شایەنی باسە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی لەماوەی ڕابردودا چەندین خانەوادەی هەژارو کەمئەندامیان بەسەرکردۆتەوە.
|