ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی منداڵ له دایه‌نگه حکومیەکانی شاری سلێمانی بۆ ساڵی 2024 - 2025.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فۆڕمی وەرگرتنی منداڵ لە دایەنگە حکومیەکانی بڵاودەکاتەوە .
ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی منداڵ له دایه‌نگه حکومیەکانی شاری سلێمانی بۆ ساڵی 2024 - 2025.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای‌سلێمانی میکانیزمی شێوازی وه‌رگرتنی منداڵ بۆ ساڵی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) رادەگەیەنێت لە دایەنگەحکومیەکان لە رێگەی فۆڕمێکی تایبەت لە لایەن بەشی دایەنگەکانەوە ئامادە کراوە هەموو بەرژەوەندی منداڵ و خێزان لەبەرچاو گیراوە
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی منداڵ خراوه‌ته ڕوو، كه به شێوه‌ی خاڵبەندی و لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەند فۆڕمەکان جیادەکرێنەوە
پرۆسەکە ئەم ساڵ لەرێگەی پرکردنەوەی فۆرم دەبێت به‌وه‌ی دایك‌و باوكی منداڵ فۆرم پڕده‌كه‌نه‌وه‌و مه‌رجه‌كانیان تیا ده‌بێت، خاڵبەندی دەکرێت و به‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی دایه‌نگه ده‌توانێت وه‌ریانگرێت .
مه‌رجه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم وه
1ـ پێویسته دایكی منداڵ فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بێت
2ـ پێویسته ته‌مه‌نی منداڵ له نێوان ١/١/٢٠٢١
ـبۆ ١/١٢/٢٠٢٣) دا بێت.
3ـ پێویسته منداڵ هیچ نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌ی نه‌بێت .
كاتی ده‌ستپێك‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرم
و:
1ـ كاتی ده‌ستپێك‌و دابه‌شكردنی فۆرم بریتییه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 2ـی 7ـی 2024 .
2ـ دوا مۆڵه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرم بریتییه له ڕۆژی دووشه‌ممه، 4 ـی 8ـی 2016 .
3ـ
شوێنی وه‌رگرتنی فۆرم‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی:
1ـ شوێنی وه‌گرتنی فۆرم: هاووڵاتی ده‌توانێت له ڕێگه‌ی سایتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتییه‌وه فۆرمه‌كه ببینن پاش وەرگرتنی لە دایەنگەکان وپڕكردنه‌وه‌ی بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و دایه‌نگه‌یه‌ی ئه‌یه‌وێت.
2ـ شوێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆڕم: پێویسته داواكار، فۆرمی به‌شداری‌و داواكاری بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و دایه‌نگه‌یه‌ی ده‌یه‌وێت منداڵه‌كه‌ی وه‌ربگیرێت.
سێ تێبینی زۆر گرنگ گ
1ـ نابێت داواكار له دوو دایه‌نگه فۆرم پڕبكاته‌وه، چونكه له رێگه‌ی پڕۆگرامه‌وه ناوه‌كان به‌راورد ده‌كرێن‌و بێبه‌ش ده‌بێت له هه‌ردووكیان.
2ـ نابێت دایك فه‌رمانبه‌ری ئه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوانه‌بێت كه خۆیان دایه‌نگه‌یان هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه - فۆرمه‌كه‌ی لێ وه‌رناگیرێ.
-ئەو منداڵانەی ساڵی پار کە سودمەند بوون بەڵام بە درێژایی ساڵەکە ئامادە نەبوونەو تەنها شوێنی منداڵێکی شایستەی گرتووەهەمان پرۆسە دەیانگرێتەوە و دەبێت فۆرم پربکەنەوە .
ناونیشانی دایه‌نگه حكومییه‌كانی ناوشاری سلێمانی:
1- دایه‌نگه‌ی خنجیل.
شوێن: ناو ته‌لاری كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی - شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌كره‌جۆ – به‌رامبه‌ر رێگه‌ی عه‌واڵ.
ژماره ته‌له‌فون: 0533160465
2 - دایه‌نگه‌ی دایک
شوێن : شاری سپی، کانی با
3- دایه‌نگه‌ی به‌ختیاری.
شوێن: گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری - نزیك مزگه‌وتی به‌ختیاری .
ژماره ته‌له‌فون : 0533180207
4- دایه‌نگه‌ی چوارباخ.
شوێن: گه‌ره‌كی چوارباخ - نزیك یاریگای سلێمانی.
ژماره ته‌له‌فون: 0533170089
دایەنگەکانی دەرووەی شار
دایەنگەی دەربەندیخان دایەنگەی بازیان
دایەنگەی چوارتا
دایەنگەی دووکان
دایەنگەی شارەزوور