ده‌قی ڕاپۆرتی ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌باره‌ت به خێزان‌و پرسه‌كانی په‌یوه‌ستی‌و حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه
له ڕۆژی جیهانی خێزاندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ڕاپۆرتێكی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر خێزا‌ن له كوردستان له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا ده‌خاته ڕوو.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا كه به‌شه‌كانی پارێزگاری خێزان‌و پلان‌و به‌دواداچوون ئاماده‌یان كردوه، به توانای كادیرانی كۆمه‌ڵناس‌و ده‌روونناسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆچوونێكی زانستی له‌باره‌ی پرسه‌كانی خێزا‌ن له كوردستان خراوه‌ته‌و ڕوو، له ڕاپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی خێزا‌ن له‌لایه‌ك‌و مه‌ترسیی‌و زیانه‌كانی جیابونه‌وه له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌ك ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی تیشكیان خراوه‌ته سه‌ر‌و به تێڕوانێكی زانستی‌و به پشت به ستن به داتا‌و زانیاریی 10 ساڵی ڕابردووی هاوسه‌رگیری‌و جیابوونه‌وه كه له دادگای باری كه‌سێتی سلێمانی وه‌رگیراوه خوێندنه‌وه كراوه بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ی خێزا‌ن له هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌ركی دامه‌زراوه‌كان به‌رانبه‌ر ئه‌و گرنترین یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه كه خێزانه.
|