داهاتی مانگی 2ی ساڵی 2017ی صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه پێشكه‌شكراوه
داهاتی مانگی 2ی ساڵی 2017ی صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه پێشكه‌شكراوه
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و سوپاسی زۆر‌و تایبه‌تمان بۆ هه‌موو ئه‌و خێرخواز‌و چاكه‌كارانه‌ی كه به پاره‌و خێر‌و چاكه‌كانیان پشتگیریی‌و پشتیوانی صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن كه له خزمه‌ت خانه‌كانی منداڵان‌و بهساڵاچووانو پهككهوتهكانو ئافره‌تاندایه، هاوكارییه‌كان به دۆلار‌و دینار‌و شت‌و مه‌ك بۆ مانگی 2ی 2017 به‌مجۆره‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
بڕی ئه‌و پارانه‌ی به دیناری عێراقی له ماوه‌ی مانگی 2ی ساڵی 2017دا پێشكه‌ش به صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كراون بریتین له(3,468,250 - سێ ملیۆن‌و چوارسه‌دو شهستو هه‌شت هه‌زارو دوو سه‌دوو په‌نجا) دینار كه له‌لایه‌ن (9) هاووڵاتیو چاكهخوازهو دامه‌زراوه‌وه پێشكهشكراوهو به دۆلاری ئه‌مریكیش بریتییه له (300 $ - سێسه‌د) دۆلار كه له‌لایه‌ن خێرخوازان له (زانكۆی جیهان)ه‌وه پێشكه‌شكراوه.
له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ناوی خێرخوازان‌و چاكهكارانو بڕی هاوكارییهكانیانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1ـ بڕی ئه‌و پارانه‌ی به دراوی دیناری عێراقی‌و به‌شێوه‌ی كاش گه‌یشتوون به لیژنه‌ی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كان بریتین له (3,468,250 - سێ ملیۆن‌و چوارسه‌دو شهستو هه‌شت هه‌زارو دوو سه‌دوو په‌نجا) دینار كه له‌لایه‌ن (9) هاووڵاتیو چاكهخوازهو دامه‌زراوه‌وه پێشكه‌شكراون.
2ـ بڕی ئه‌و پارانه‌ی به دراوی دۆلاری ئهمریكیو به‌شێوه‌ی كاش گه‌یشتوون به لیژنه‌ی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كان بریتین له (300 $ - سێسه‌د) دۆلار كه له‌لایه‌ن خێرخوازان له (زانكۆی جیهان)ه‌وه پێشكه‌شكراوه.
3ـ ئه‌و شمهكو پێداویستیانه‌ش كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه پێشكه‌شكراون به‌پێی ئه‌م لیستانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌وه سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی خێرخوازان‌و چاكه‌كاران ده‌كه‌ین‌و هیوای به‌رده‌وامییان بۆ ده‌خوازین‌و پێیان ده‌ڵێین خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت بخاته ماڵ‌و منداڵتانه‌وه.
.......................................
كلكیك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی داهاتی صندوق له مانگی 1ی ساڵی 2017 .