"لە سێ مانگدا زیاتر لە (٤٢٦٢) منداڵ پاڵپشتیکراون و (٣٠٤٥) دایک و باوک و خانەوادەش وشیارکراونەتەوە"
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له ستافی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی پاڵپشتی منداڵ و کارمەندەکانى ده‌كات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـیی 5ـی 2024، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بەوەکالەت، له‌گه‌ڵ سەرپەرشیاری گشتی و سەرجەم کارمەندانی پڕۆژه‌ی (پاراستنی منداڵ) كۆبوویه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی پڕۆژه‌كه كرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان کامل غەفور حمەرشید سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆژە له‌باره‌ی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌وه قسه‌ی كرد‌و له وته‌كانیدا میكانیزمه‌كانی كاركردنیان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌و میكانیزمانه‌دا كه پڕۆژه‌كه بۆ هاوكاری منداڵان و خانه‌واده‌كانیان ده‌یگرێته‌به‌ر به ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه‌كان.
له‌باره‌ی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌وه به‌ڕێز بێستون جەبار، ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كه و توێژەرو کارمەندانى دڵسۆزى كرد كه كاری گه‌وره‌و گرنگیان ئه‌نجامدا له بواری پاراستنی منداڵان‌و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان، ئه‌مه بێجگه له وشیاركردنه‌وه‌ی منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان له گه‌یاندنی سه‌دان پاكێجی خواردن و هاوکاری به‌هه‌ژاره‌كان، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی هه‌ولێری پاراستنی منداڵ له ڕێكخراوی یونسێف كرد كه دڵسۆزانه پشتیوانی پڕۆژه‌كه‌ن و ئه‌ركی پاڵپشتی دارایی‌و چاودێری له خۆ ده‌گرن.
پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵان له ماوه‌ی سێ مانگی (1 و2 و3)ی (2024)دا توانیویه‌تی خزمه‌تگوزاری پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی بۆ (٤٢٦٢)منداڵ و خانه‌واده لە سنورى پارێزگاى سلێمانى پێشكه‌ش بكات، له‌وانه (٢٣٢٢) بۆ رەگەزی مێ و( ١٩٤٠ )رەگەزی نێر.
له بواری وشیاریشدا، پڕۆژه‌كه توانیویه‌تی وشیاری په‌یوه‌ندیدار به پاراستن‌و په‌روه‌رده‌ی منداڵ به (٣٠٤٥)باوك‌و دایك بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها هاوكاری پێویستیه‌كانی ڕۆژانه به (145)منداڵ بگه‌یه‌نێت.
وه‌ك به‌شێك له به‌هاناوه‌چوونی دۆخی هه‌ژاره‌كانیش، له چوارچێوه‌ی پلان‌و به‌رنامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، تیمه‌كانی پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ توانیویانه(500) پاكێجی خواردن بگه‌یه‌ننه خێزانه هه‌ژاره‌كان كه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه دابین كرابوون، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا (800)پاكێجی تایبه‌ت به پێداویستی تایبه‌تی ژنان‌و كچانی گه‌یاندووه‌ته ده‌ستی ئه‌وه خانه‌وادانه‌ی پێویستیانه.
سه‌باره‌ت به ڕاهێنانیش، پڕۆژه‌كه (150)ڕاهێنانی تایبه‌تی پێشكه‌ش به كچان‌و نه‌وجه‌وانان كردووه، هه‌روه‌ها (80)پڕۆگرامی كچانی نه‌وجه‌وانانی پێشكه‌ش به دایكان كردووه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا، پڕۆژه‌كه توانیویه‌تی هوشیاری له‌باره‌ی پاراستنی منداڵان پێشكه‌ش به (2352) خانه‌واده بكات‌و هوشیاری ناتوندوتیژی پێشكه‌ش به (120)ژن‌و كچ بكات.
ستافه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌ماوه‌ی سێ مانگای ڕابردوودا‌و به هاوكاری‌و پاڵپشتی ڕێكخراوی یونسێف، توانیویانه (4000) بڵاوكراوه له‌باره‌ی هوشیاری له بواره‌كانی ( پاراستنی منداڵ، توندوتیژی ڕه‌گه‌زی) بڵاوبكاته‌وه.
پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ‌و خێزان زیاتر له 10 ساڵه به پشتیوانی ڕێكخراوی یونسێف له سنوری پارێزگای سلێمانی‌و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین كار ده‌كات‌و له بواری پاراستنی منداڵاندا به‌بێ جیاوازی خزمه‌تگوزارییه جۆراو جۆره‌كانی له شاره‌كان‌و ئۆردوگاكانی ئاواره‌و په‌نابه‌ران پێشكه‌ش ده‌كات.