• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆتا ئاماری ساڵی 2023 ـی لیژنەی بەدواداچون بۆ منداڵانی ئیشکەر بڵاوکردەوە.

هیوا سەعید "لە ساڵی 2023 دا (123)سەردانیمان بۆ باڕو کافتریاو چێشتخانەو بلیارد و ساڵۆن و کارگەو کافیەکان و ئەوشوێنانەی گومانی تێدا دەکرێت منداڵی خوار 18 ساڵی تێدایە کردووە"


"لە ساڵی 2023 دا لیژنە هاوبەشەکان (3003) سەردانی بۆ فولکەو جادەکانی مەرکەزی سلێمانی کردووەو ( 550) منداڵی ئیشکەر لەسەر شەقامەکان ڕەسد کراون "


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆتا ئاماری ساڵی 2023 ـی لیژنەی بەدواداچون بۆ منداڵانی ئیشکەر بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ، 2ـی کانوونی دووەمی/2023 ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆتا ئاماری بەدواداچونی لیژنەی بەدواداچونی منداڵانی ئیشکەری لە سەرشەقامەکان و ترافیکلایتەکان بڵاوکردەوە.


بەڕێز هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی (www.socialsuli.com)ڕاگەیاند ، "لیژنەی بەدواداچوونی منداڵانی ساڵی 2023 دا لیژنەی بەدواداچون (3003) سەردانی بۆ فولکەو جادەکانی مەرکەزی سلێمانی کردووەو هەروەها (123)سەردانی بۆ باڕو کافتریاو چێشتخانەو بلیارد و ساڵۆن و کارگەو کافیەکان و ئەوشوێنانەی گومانی تێدا دەکرێت منداڵی خوار 18 ساڵی تێدایە کردووە  وە 91 سەردانیانلەناو بازاڕی شاری سلێمانی بووە ، لەکۆی ئەو سەردانانە ( 550) منداڵی ئیشکەر لەسەر شەقامەکان ڕەسد کراون.


بەڕێز هیوا سەعید وتیشی " سەردان و بەدواداچونەکان بە هاوکاری هەریەک لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانان وبەرێوەبەرایەتی کاری سلێمانی و بەچاودێری ققائیمقامیەتی مەرکەزی سلێمانی بووەو سوپاسیان دەکەین کە پاڵپشتی گەورەن لەو ئەرکەداو هیواخوازین لە ساڵی 2024 دا پێکەوە بتوانین منداڵان لەسەر شەقام و شوێنە نەشیاوەکان دوور بخەینەوە و لە قوتابخانەو سەنتەرو شوێنە شیاوەکانی تایبەت بە منداڵان نەوەیەکی بەسود بۆ کۆمەڵگا بەرهەم بهێنرێ"


بەڕێزان بۆ وەرگرتنی تەواوی ئاماری ساڵی2023ـی لیژنەی بەدواداچوون سەردانی ئەم لینکە بکەن.



02/01/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.