• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
هەولێر/ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر خۆکوشتنی ئافرەتان بڵاوکردەوە.

"لەهەرێمی کوردستان لە ماوەی شەش ساڵ و نیودا  549 حاڵەتی خۆکوشتنی ئافرەتان هەبووەو بەپێی توێژینەوەکە %40ـی ئەو ئافرەتانەی خۆیان کوشتوە نەخوێندەوار بوون"


 لە 16 ڕۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی دژی ژناندا ، رۆژی سێشەممە ،28ـی تشرینی دووەمی/2023 ، خاتوو کوێستان موحەمەد  وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی ، بە ئامادەبونی خاتوو زەکیە سەید ساڵح بریکاری وەزارەت و خاتوو شێری کرام تالەبانی سەرۆکی ڕێکخراوی سید و خاتوو ئەمەل سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ، م.ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەررانی گشتی و راوێژکاران و نوێنەرانی ورزارەتە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری پێکهاتە ئاینیەکان، لە دیوانی وەزارەت  توێژینەوەیەکی مەیدانی لەسەر دیاردەی خۆکوشتنی ئافرەتان پێشکەش کرد.


لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی گرنگی توێژینەوەکەی ڕونکردەوەو و بەئەرکی وەزارەتەکەی زانی کە خەمخۆری دیاردە کۆمەلایەتیەکان بن و دەستنیشانی کێشە کۆمەلایەتیکان بکەن وە بەهەوڵی هەموان رێگریان بکرێت ، هەروەها داتاو زانیاریەکانی توێژینەوەکەی بە گرنگ وەسف کردو هیوای خواست هەموان خەمی لێبخۆین لە پێناو کەم کردنەوەی کێشەکۆمەلایەتیەکان . هەر لەو کۆنگرەیەدا بەڕێز وەزیری کار دەست خۆشی لە هەردوو فەرمانبەر تانیا جمال و شوان  محەمەد کرد بە ئامادەکردنی توێژینەوەکەو سوپاسی وەزارەتە پەیوەندی دارەکانی کرد بە پێدانی زانیاری و دەوڵەمەند کردنی پرۆژەکە.


پاشان بەڕێزخاتوو تانیا جەمال بەرپرسی یەکەی یەکسانی جێندەریو شوان محمەد بەرپرسی بەشی پلان بەشێوەی داتا بەیس توێژینەوەکە پان پێشکەش بە ئامادەبوان کراد.

بەپێی توێژینەوەکە لەکۆی  549 حاڵەتی خۆکوشتنی ئافرەتان  %40ـی ئەو ئافرەتانەی خۆیان کوشتوە نەخوێندەوار بوون و لە%16بڕوانامەی سەرەتایی و %15ناوەندی، %13ئامادەیی،%6دبلۆم،10%بەکالۆریۆس،%1خوێندنی باڵا.


هەروەها %38 ئەوئافرەتانەی خۆیان کوشتوە تەمەنیان لەنێوان 21بۆ30 ساڵیدایەو %23 تەمەنیان لەنێوان 13بۆ 20 ساڵیدایە، %1 تەمەنیان5بۆ12ساڵیدایەو %1 تەمەنیان لە 61بۆ 75 و %4 تەمەنیان لەنێوان 51بۆ60 ساڵیدابووەو %24تەمنیان لەنێوان 31بۆ40ساڵی بووە.



29/11/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.