• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
لە ڕۆژی جیهانی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن نامەی مافەکانی منداڵاندا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە.

ئەمڕۆ 20ـی تشرینی دووەمی /2023 ساڵ ڕۆژی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن نامەی مافەکانی منداڵانە٬ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی هەمولایەک دڵنیا دەکاتەوە کە لە چوارچێوەی کارەکانماندا پارێزەری مافەکانی منداڵان دەبین، وەگرنگی زیاتر بەو منداڵانە دەدەین کە پێویستان بە هاوکاری و پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەبێت لە ڕووی یاسایی، و کۆمەڵایەتی، و دەرونی، و تەندروستی، وپاراستنی مافەکانیان، وە هەوڵ دەدەین بۆ دروست کردنی نەوەیەکی تەندروست و کاردەکەین بۆ چەسپاندنی سەرجەم مافەکانی منداڵان وە پاڵپشتی کردنیان لە چوارچێوەی سنوری کارکردنمان.


 ستراتیژیەتی پلانەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پشت بە لێپێچینەوە و کاری پێشینە لە جێبەجێکردن دەبەستێت لە ماوەیەکی دوورمەودادا لەوانە: بەدواداچونی دایەنگاکان لە کاتی پێویست، فەراهەم کردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ منداڵان چ لە ناو ماڵەکانی منداڵانی بێ سەرپەرشت چ لە دایەنگاکان و ، دانانی بەرنامەی مەشق و راهێنان بۆ منداڵان لە سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان کە بە کارو چالاکیەکانیان زیاتر لە 15000 منداڵ لەماوەی ساڵێکدا لێی سودمەند بوون،بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەڕێگەی تیمەکانیەوەو بەهاوبەشی ژمارەیەک لە دەزگای حکومی و ڕێکخراوی منداڵ پارێزی و بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات لە شەقامەکاندا تا دیاردەی منداڵانی ئیشکەرو سەرشەقام چارەسەر بکات و لە کاری قورس و دەستدێژی بپارێزرێن، کار کردن بۆ مسۆگەرکردنی یەکسانی تەواو بۆ منداڵان لە دابینکردنی دەرفەتەکان و پیادە کردنی گشت مافەکانیان.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار دەکات بۆ زامنکردنی پاراستن و پتەوکردنی مافەکانی منداڵان و ئەو ئازادیانەی لە دەستوور و یاسای بەرکارەکان و جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و  بەڵێننامە نێودەوڵەتیەکان و پرۆتۆکۆلەکان و بەڵگەنامەکانی تری پەیوەندیدار بە مافەکانی منداڵان ئاماژەیان پێکراوە.



20/11/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.