لە پای گرنگیدانی بە کارەکانی بە شێوەی پیشەییانە، بەڕێوەبەری گشتی سوپاس ئاراستەی توێژەرێکى ماڵی بەساڵاچووان دەکات
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 20ی 2ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و به‌دواداچوون‌و خاتوو به‌ناز كه‌ریم، به‌رپرسی ماڵی به‌ساڵاچووانی سلێمانی، سوپاس‌و پێزانینی به‌خشیه به‌ڕێز فه‌ره‌یدون عه‌زیز عه‌لی، توێژه‌ری ماڵی به‌ساڵاچووانی سلێمانی، ئه‌وه‌ش له پای هاوکاریکردنی بەساڵاچووان و پشتیوانیکردنیان و جێ بە جێکردنی یاسا‌و رێنماییەکان و پەیڕەویکردن لە بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەتایبەت ئاماده‌كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت له‌سه‌ر ژیانی به‌ساڵاچووان و ورده‌كاری له كاره‌كانی.
ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی، یەکێکە لە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتییەو لەلایەن بەڕێوەەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە بەڕێوە دەبرێت و لە ئێستەدا ماڵەکە نزیکەی ٦٥ بەساڵاچوو لە خۆ دەگرێت.
لە ماڵەکەدا، خزمەتگوزاری حەوانەوە، خواردن، تەندروستی، چاوێری‌و پاک و خاوێنی، بێ بەرانبەر پێشکەش بە بەساڵاچووان دەکرێت، ئەوەش لە ڕێگەی بەرپرسی ماڵ و ژمارەیەک تویژەرو کارمەندی دڵسۆزەوە.
|