• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران ( UNHCR) دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی ئـــــابی 2024 ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، بەئامادەبوونی سۆران سەعیدبەرپرسی پارێزگاری خێزان ، پێشوازی لە شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران ( UNHCR) کرد کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ميشاك مولولو بهرپرسی سێکتەری بژێویو ئابوری، ماجا پيديرسن بەرپرسی گەشەپێدان.

 لە دانیشتنێکدا کە یەک کاتژمێری خایاند  بەڕێوەبەری گشتی بەرودۆخی بژێوی و ئابوری پەنابەران لە پارێزگای سلێمانی ڕوونکردەوە.

له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا وێراى ده‌ستخۆشى بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامیان، داوای کرد پرۆژه‌ و به‌رنامه‌كانیان فراوانتربكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ى كامپه‌كان و تا دانیشتوانى سنورى پارێزگای سلێمانی سودى لێوه‌ربگرن به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئه‌جێندایه‌ى كه‌ ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ى كاركردنیان ژماره‌یه‌كى زۆرتر له‌هاوڵاتیان لێی سودمەندبن.

هەروەها گفتوگۆ دەربارەی شێوازی پشتیوانی (UNHCR) بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کرا ، هەروەک كێشه‌و گرفته‌كانی‌ پەنابەران و دانانی‌ پلان و ئه‌ركی‌ هاوبه‌ش و گه‌ڕان به‌ دوای‌ دۆزینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان بەگشتی لە سێکتەرە کۆمەڵایەتیەکان و كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسه‌ جیاوازه‌كان باسی لێوەکرا ،


27/08/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.