• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
مەڕاسیمێکی‌ تایبەت بە ماڵئاوایی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی‌ 8ـی‌ 2020، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و بەرپرسی بەش و هۆبەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوەکانی‌ کۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌ و ڕێکخراوەکانی‌ بواری‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت و ژمارەیەک لە کارمەندان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، مەڕاسیمێکی‌ تایبەت بە ماڵئاوایی‌ بەڕێز بێستون جەبار، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت بەرێوەچوو.

لەو مەڕاسیمەدا بەڕێز بێستون جەبار، وتەیەکی‌ پێشکەشکردو لە وتەکەیدا ئەو گرنگترین هۆکارانەی‌ بۆ ئامادەبووان و دەزگاکانی‌ ڕاگەیاندن ڕوونکردەوە کە بوونە هۆی‌ سەرکەوتنی‌ دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هەروەها سوپاسی‌ ژمارەیەکی‌ زۆر لە کەس و لایەن و ڕێکخراوی‌ کرد کە پێکەوە هاوکاربوون لەو ماوەیەدا.

هەر لە مەڕاسیمەکەدا هەریەکە لە بەڕێزان مافپەروەر هیوا ڕەحمان ڕاوێژکاری یاسایی ، لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان ،محمد ڕەئوف بەرپرسی هۆبەی کەمئەندامان  هەڵمەت حەمەئەمین بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سەیدصادق، ژمارەیەک لەبەرپرسانی ڕێکخراوەکانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت وتەیان پێشکەشکردو لە وتەکانیاندا ستایشی‌ کارو ڕۆڵ و سەرکەوتنەکانی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتیان کرد.
هەر لەو مەڕاسیمەدا بەڕێز بەرێوەبەری‌ گشتی‌ پێشووی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ سوپاس و پێزانی‌ خۆی‌ ئاراستەی‌ بەڕێوەبەرو سەرجەم کارمەندانی‌ سنوری‌ کاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کرد لە ڕێگەی‌ (بەرپرس و کارمەندانی‌ دیوانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌، بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ چەمچەماڵ، بەرێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سەیدصادق و بەرێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ دەربەندیخان، بەڕێوبەەرایەتی‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی‌، بەرێوەبەرایەتی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌).

هەر لە مەڕاسیمەکەدا ژمارەیەکی‌ زۆر لە ئامادەبووان بەناوی‌ دامەزراوەکانیانەوە چەپکە گوڵی‌ ڕێزو وەفایان پێشکەش بە بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ کرد.

جێ ئاماژەیە، بەڕێز بێستون جەبار ، لە ساڵی 2023  پۆستی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت وەرگرت و تا ڕۆژی‌ 19ـی‌ 8ـی 2024 ،دەستی لەکارترازاند و بەهۆی ئەوەی کاندید دەبن بۆ پەرلەمانی کوردستان.
 


25/08/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.