بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەهانای هاوڵاتیەکی بێلانە دەچێت.
پاش ئەوەی لە ژمارەیەک لە کەناڵ و دەزگای ڕاگەیاندن هاوڵاتیەکی بێلانە داوای بەهاناوە چوونی کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە ، 4ـی ئــــابـی2024 ، لەسەر ڕاسپاردەی بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، تیمێکی ماڵی بەساڵاچوان سەردانی شوێنی مانەوەی ئەوهاوڵاتیەیان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی کرد و گواسترایەوە بۆ ماڵی بەساڵاچوان.
خاتوو بەناز کەریم بەرپرسی ماڵی بەساڵاچون ، بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند ،ئەوهاوڵاتیە لەدایکبووی ساڵی ۱۹٥٥و خەڵکی قەزای چەمچەماڵە و
بێلانەیەو پاش گواستنەوەی و گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە ئیداری و یاساییەکان و پاکردنەوەی لە ئیستادا لەماڵی بەساڵاچوانەو باری تەندروستی جێگیرە .
|