بەڕێوەبەری گشتی بەشداری لە چالاکیەکی ڕێکخراوی کیدۆ دەکات بۆ گرتنەبەری ژمارەیەک ڕێوشێن بۆ هاوکاری کردنی هەژاران .
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ـی تەمووزی 2024، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، و ژمارەیەک لە چالاکەوان و خێرخوازان ڕێکخراوی (گەشەپێدانی ئابووری کوردستان / کیدۆ) و تۆڕی گەشەپێدانی پێڕەو بە پشتگیری کۆمپانیای قەیوان و خێرخوازان و ژمارەیەک لە خاوەن چێشتخانەکان چالاکیەک بۆ گرتنەبەری ژمارەیەک ڕێوشێن بۆ هاوکاری کردنی هەژاران .
بەڕێز م.حسامەدین حەکیم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کیدو لەوتەیەکدا پڕۆژەکەی شیکردەوە کە پێدانی خۆراکی ئامادەکراو وجل و بەرگی ئامادەکراو بەکەسانی هەژارو کەمدەرامەت دەگرێتەوە.
لەمیانی چالاکیەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کیدۆو بەشداربوانی پڕۆژەکە کردو ،پشتیوانی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ هەر کارێکی خێرخوازی و خزمەت کردن بەهەژاران دووپات کردەوەو دۆخی ئابوری هاوڵاتیانی بەخراپ باس کردو هیوای خواست بەهەمووان بتوانن بەدەم داوای هەژاران بچن و ژمارەیەک پێشنیاری گرنگی خستەبەردەم ئامادەبووان.
لەکۆتایدا پڕۆکە قۆناغی ئەزموونی دابەشکردنی خۆراک بە سەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا بە سەرکەوتوویی دەست پێکرد کە هاوکات لە گەڵ دابەشکردنی جل وبەرگ خواردن دابەشکرا ، پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێن لە لایەن ( ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابووری کوردستان / کیدۆ ) و تۆڕی گەشەپێدانی پێڕەو بە پشتگیری کۆمپانیای قەیوان و خێرخوازان و ژمارەیەک لە خاوەن چێشتخانەکان.
|