کۆبونەوەی حەوتەمی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ بەڕێوەچوو.
ڕۆژی دووشەممە ، 29ـی تەمووزی2024، بەسەرپەرشتی بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت و سکرتێری ئەنجومەن و بەرپرسی بەشی پاراستنی منداڵ بەڕێز؛ پشتیوان محمد و سۆران سعید بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی کۆبوونەوەی حەوتەمی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەچوو.
سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت
لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد ، پاشان بڕگەکانی کۆبوونەوەکەی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە کە پێداچوونەوە بوو بە کۆنوسی کۆبونەوەی پێشتر .
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە کەمکردنەوەی منداڵی ئیشکەر و دەرۆزەکار لە سەرشەقام و ترافیک و شوێنە گشتییەکان و تیایدا ژمارەیەک بڕیارو ڕاسپاردەی پێویست دەرکرا بۆ سەردان کردنی ئەو شوێنانەی منداڵان و دەرۆزەکارانی تیادا کۆدەبێتەوە.
یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان ئەنجامدانی ڕاپرسییە بۆ منداڵانی سەرشەقام کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەسەرپەرشتی بەشی پاراستنی منداڵ و پارێزگاری خێزان و لیژنەی ڕەسدەوە ئەنجام دەدرێت.
هەروەها توندوتۆڵکردنەوەی بازگەکان لەلایەن ئاسایش و دەرچوونی مەفرەزەی پۆلیسی فریاکەوتن بە بەردەوامی لەناوشارداو هەماهەنگی نێوان کۆمەڵەی گشتی موختارەکان و دەستەی مافی مرۆڤ و ڕۆشنبیری سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو جەخت کردنەوە ونوسراوکردن بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی تایبەت بە تەرخان کردنی وتاری ڕۆژانی هەینی سەبارەت بە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ کارپێنەکردن و دەرۆزەنەکردن بە منداڵان و سەردانکردنی داواکاری گشتی و دادگای نەوجەوانان کۆی گشتی بڕیارەکانی ئەنجومەن بوون،
لە کۆتاییدا
بڕیاردرا پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکان کە خۆی لە کەمکردنەوەی منداڵانی ئیشکەرو دەرۆزەکاران دەبینێتەوە بەمنزیکانە بە میکانیزمێک بڕیارو ڕاسپاردەی پێویست تایبەت بە ڕێگریکردن لە دیاردەی دەرۆزەکردن و ئیشکردن
بە منداڵان دەربکرێت.