لیستی ناوی ( ١٣١٢٠ ) خاوەن پێداویستی تایبەت ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا.
دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانیان ، ڕۆژی یەکشەممە ( ٢٠٢٤/٦/٩)، بە واژۆی بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لیستی ناوی ( ١٣١٢٠ ) سیانزە هەزارو سەدو بیست خاوەن پێداویستی تایبەتی نوێ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا تا بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان بکرێت.
هەموو ئەمانەش پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بوو بۆ تۆمارکردنیان وەک کەمئەندامی نوێ.
|