بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵ کۆدەبێتەوە.
"بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلانی وردی بۆپەرەپێدانی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان دەبێت"
ئەمڕۆ سێشەممە،28ـی ئایاری2024، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت به ئامادەبونی بەڕێز، پشتیوان محەممەد ، بەرپرسی پاراستنی منداڵ ، لەگەڵ بەرپرسی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵ کۆبویەوە.
سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کرد‌و تیشکی خستە سەر گرنگی سەنتەرەکان لە بەرەوپێش چونی تواناکانی منداڵان و پێگەیاندنیان و گرفتەکانی بەردەم سەنتەرەکان بەتایبەت دوای تەواو بوونی تاقیکردنەوەکان و پشووەکانی هاوینی منداڵان وهەروەها جەختی لەسەر دانانی ڕێوشێوێنی پێویست بۆ جێ به‌جێكردنی ڕێنمایی تایبه‌ت به‌پاراستنی مافه‌كانی منداڵان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پابه‌ندی به سیستم‌و نه‌هێشتنی كه‌م‌و كورتییه‌كان.
پاشان لەلایەن ئامادەبوان ڕاو پێشنیاری جیاواز پێشکەش کران و دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ سەنتەرەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراو هەماهەنگی نێوان سەنتەرەکان جەختی لەسەر کرایەوە.
|