• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە هونەرمەند(ئەحمەد جۆڵا) دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 6ـی حوزەیرانی 2024 ، ،بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ،لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی لە هونەرمەندی بواری کۆمیدی ( ئەحمەد جۆڵا) و دوو لاوی خێرخواز کرد .

لە دانیشتنێکی دۆستانەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بە گەرمی بەخێرهاتنی کردن و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەیان دەربڕی و سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی هونەرمەند ئەحمد جۆڵا هەبوو لە بەرەوپێشبردنی هونەردا و دەستخۆشی لێ كرد کە ماندوونەناسانە و بە ڕۆحێكی نیشتمانپەروەرانە خزمەتی کردوە و باسیان لە گرنگی بواری هونەر و ئەرکی هونەرمەندان لە پێشخستینی دەزگا کۆمەڵایەتیەکان کرد و هەروەک سوپاسی ئەو لاوانەی کرد کە لە وڵاتی هۆڵەنداوە هاوکاریان پێشکەش بە سندوقی هاوکاری کۆمەڵایەتی کرد کە تایبەتە بە سودمەندان.

لەبەرامبەردا هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەربڕی و پشتیوانی خۆشی بۆ دەزگا کۆمەڵایەتیەکان و هەرکارێکی خێرخوازی دووپات کردەوە.


06/06/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.