+ وێنە :- بۆیەکەم جار سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ سودمەندانی کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ، 2ـی حوزەیرانی2024،لە سەنتەری ئۆتیزمی حکومی، بەئامادەبونی بەڕێزان بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ،لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، ژمارەیەک لەبەرپرسانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،بەڕێوەبەرو کارمەندانی سەنتەری ئۆتیزم ، پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ سودمەندانی سەنتەرەکە کردەوە.
پێشانگاکە ژمارەیەک بەرهەمی ناوەزەی پێشکەش کرد کە بووە هۆی سەرنجی ئامادەبووان کە بۆ یەکەم جارە لە هەرێمی کوردستان سەنتەرێکی ئۆتیزم پێشەنگایەکی لەوجۆرە بکاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی دهستخۆشی لهبهڕێوهبهرو مامۆستاو ستافی سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی کردو هەروەها دەستخۆشی له سودمهندانی کرد بۆ كردنهوهی پێشانگاكه و خستنهڕووی بهرههمهكانیان، جهختی كردهوه لهوهی منداڵانی توشبووی ئۆتیزم ئهگهر هاتوو دامهزراوهكانو خێزانو كۆمهڵگه هاوكاریان بكات دەتوانن ببنە کەسانی بەتوانا بۆ کۆمەڵگا ، لەکۆتایدا دیاری بەسەر سودمەندان دابەشکرا.
|