• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌، ژماره‌یه‌ك چالاكی به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان به‌ڕێوه‌چوون

به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ منداڵان‌و به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و په‌رله‌مانی‌، ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵانی‌ به‌ چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌برد .

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئەمڕۆ شەممە، 1ـی تەموزی2024، به‌ ئاماده‌بوونی‌ بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی،ئاریان ئەحمەد نوێنەری وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ، بێستون جەبار به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ بەوەکالەت و خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ میوانان، به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ هاوكاری‌ هۆبه‌ی‌ هونه‌ری‌‌و منداڵانی‌ ماڵەکان نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان‌و ساوایان، دایەنگە حکومیەکان، ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵانی‌ به‌ڕێوه‌برد‌و ساتێك خه‌نده‌و خۆشی‌ خسته‌ سه‌ر لێوی‌ منداڵان .

هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ هونه‌ری‌‌و سرودو گۆڕانی‌ تایبه‌ت به‌ یاده‌كه‌ له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو، گروپێكی‌ تایبه‌تیش لە دایەنگە حکومیەکان ئاهه‌نگ‌و بۆنه‌كه‌یان به‌ چالاكییه‌كانیان ڕازانده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ كۆتایی‌ بۆنه‌كه‌دا دیاری‌ به‌سه‌ر منداڵان و کارمەندانی ئاماده‌بوودا دابه‌شكرا .

 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌  تیایدا سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ منداڵانی‌ ئاماده‌بوو، ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و كارمه‌ندان‌و توێژه‌ران‌و مامۆستایانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد كه‌ سه‌ڕه‌رای‌ كێشه‌و گرفته‌كان، ئامێزیان لانه‌یه‌كی‌ ئارامه‌ بۆ منداڵان .


01/06/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.