بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەکەن و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە پەیمانگەی هیوای نابیستان بەسەردەکەنەوە. 
 
    ڕۆژی دووشەممە،6ـی ئـایـارـی 2024، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت بە یاوەری بەڕێزان ، لەتیف شێخ عەزیز ، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، پەیمانگەی هیوای نابیستانی بە مەبەستی  بەدواداچون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەسەرکردەوە .
 
پاش بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە ، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست و دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و مامۆستایان و کارمەندان کرد کە توانیویانە سەرکەوتوانە کارەکانیان ڕێکبخەن.
   
    
      
    
	
    
 
 
                        
                     |