• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌هۆی‌ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ڕێكخراوی‌ ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.

له‌ پای‌ ڕۆڵی‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ بەهاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌ به‌ تایبه‌ت‌و بەتایبەت نابینایان، ڕێكخراوی‌ ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ بەرپرسی بەشی یاسا لە بەڕوەبەرایەتی گشتی.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، 8ـی‌ ئـــایـــاری 2024، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت بەئامادەبوونی مافناس هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا پیًشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ ڕێكخراوی‌ (ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت).

ئامانجی‌ سه‌ردانی ڕێكخراوەکە پێشكه‌شكردنی‌ سوپاس‌و ڕێزی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ بوو به‌ به‌ڕێز مافناس هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا له‌ پای‌ ڕۆڵیان له‌ خزمه‌تكردنی‌ بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت ، به‌تایبه‌ت نابینایان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بەوەکالەت وێڕای‌ سوپاسی‌ ڕێكخراوه‌كه‌، جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی‌ له‌ كارو خزمه‌ت‌و دڵسۆزی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ گرتنه‌به‌ری‌ سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌ كارگێڕی‌‌و یاساییه‌كان بۆ باشتركردنی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌و بوارانه‌ی‌ ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌.


08/05/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.